خۆشه‌ویستی و پێوه‌ندی تاهه‌تایی له نێوان زۆربه‌ی هاوسه‌راندا بوونی هه‌یه، ئه‌مه‌ش به چه‌ند ڕه‌فتار و كاردانه‌وه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ی هه‌ردووكیان ده‌سه‌لمێنرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاو واز له‌م شتانه بێنێت، پێوه‌ندی نێوان ژن و مێرد به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیای عه‌ره‌بیی تایبه‌ت به ژنان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر پیاوان واز له‌م ڕه‌فتارانه به‌رانبه‌ر ژنه‌كانیان بهێنن، ئه‌وا پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و ڕه‌نگه له‌ناو بچێت.
ئه‌مه‌ش ئه‌و شتانه‌ن كه وازهێنان لێیان له لایه‌ن پیاوه‌وه مه‌ترسیداره:
_ چیتر لێت ناپرسێ شتێك پێویسته یان نا: شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر پیاو چیتر له پێداویستییه‌كانت نه‌پرسێت و هه‌ست به‌وه نه‌كات كه شتێكت نییه و كه‌موكورتیت له شت‌دا هه‌یه، ئه‌وا بێگومان خه‌یاڵی لای ژنه‌كه‌ی نییه و سه‌رقاڵی شتێكی تره، ئه‌مه‌ش بۆ پێوه‌ندییه‌كه‌یان مه‌ترسیدار ده‌بێت.
_ پێوه‌ندیت پێوه ناكات و نامه‌ت بۆ نانێرێت: ئه‌گه‌ر له ده‌وام بوو یان له هه‌ر جێیه‌ك كه دووره لێته‌وه، پێویسته نامه‌ت بۆ بنێرێت و له هه‌واڵت بپرسێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ی نه‌كرد، مه‌ترسی ده‌كه‌وێته پێوه‌ندییه‌كه‌تانه‌وه.
_ سوپرایزت بۆ ناكات: ئه‌گه‌ر چه‌ند بۆنه‌یه‌كی نێوان خۆتان هاته پێش، یان بێ هیچ هۆكارێكیش وه‌ك هه‌ر پیاوێكی تر سوپرایزی بۆت نه‌كرد و گرنگی به ئه‌و هه‌سته نه‌دا كه چه‌نده بۆ تۆ گرنگه پێت ببه‌خشێت، وا دیاره چیتر گرنگیت پێ نادات و گرنگ نیت به‌لایه‌وه.
_ له شوێنه گشتییه‌كان ده‌ستت ناگرێت و پێی شه‌رمه لێت نزیك بێت و قسه‌ت بۆ بكات: به پێی قسه‌ی چه‌ند شاره‌زایه‌ك، نێوانی ژن و مێرد به ده‌ستگرتن و سه‌یركردنی چاوی یه‌كتر هه‌میشه به‌هێز ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌فتارانه به بیانووی شه‌رم له شوێنی گشتی و به بیانووی له‌بیركردن له ماڵه‌وه وه‌لانران، ئه‌وا پێوه‌ندییه‌كه به‌ره‌و لاوازیی ده‌چێت و ڕه‌نگه كێشه‌ش دروست بكات.