یه‌كێتى پیلان دژى گۆڕان و كۆمه‌ڵ داده‌رێژێ
لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان له گفتوگۆدان، به‌ڵام وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت ئاشكرا كرد، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ده‌یه‌وێ په‌نجا به په‌نجا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت و چه‌ند لایه‌نێكیش به‌شداریان له حكوومه‌ت پێ نه‌كرێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ى كانوونى یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ناو یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، یه‌كێتى پێى باشه هیچ لایه‌نێكى تر جگه له پێكهاته‌كان به‌شدارى حكوومه‌تى نوێى كوردستانى پێ نه‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى زۆترین پشكى له كابینه‌كه‌دا به‌ر بكه‌وێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌و سه‌رچاوه ئاماژه‌ى بۆ كرد، یه‌كێتى نایه‌وێ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى بێنه ناو حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان به‌تایبه‌ت كه باسى دانانى دوو جێگر بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان ده‌كرێ، به‌ڵام تا ئێسته پێشنیارێكى له‌وجۆره له كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان پارتى و یه‌كێتى باس نه‌كراوه.
له‌به‌رانبه‌ردا چالاك موهه‌ندیس ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به " وشه"ى ڕاگه‌یاند، یه‌كێتى لایه‌نگر و كادیرانى به پۆست و پاره‌وه ڕاگرتووه، بۆیه ده‌یه‌ێ زۆرترین پۆست له حكوومه‌تى داهاتوو وه‌ربگرێ و لایه‌نه‌كانى تر به‌شدارى نه‌كه‌ن.
دووپاتى له‌وه‌یش كرده‌وه كه یه‌كێتى ماوه‌یه‌كى زۆره پیلانى له‌و جۆره دژى گۆڕان داده‌نێت، به‌ڵام حزبى یه‌كه‌مى كوردستان كه پارتییه ئه‌ركى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى له ئه‌ستۆیه و گفتوگۆكان ده‌كات.
به‌رپرسانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕه‌تى ده‌كه‌نه‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌ماى په‌نجا به په‌نجا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى بكه‌ن و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ر لایه‌نێك به‌شدارى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان بكات له‌سه‌ر بنه‌ماى كورسییه‌كانى په‌رله‌مان پشكى پێ ده‌درێت.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم