تەمەنی لەتیفە 48 ساڵە و تا ئێستە كچە

:: AM:11:09:14/10/2016 ‌

لەتیفە توونسی كە یەك لە ئەستێرە زۆر ناودارەكانی گۆرانیی عەرەبییە و تەمەنی ئێستە گەیشتووەتە 48 ساڵ، لە دیمانەیەكدا رای گەیاندووە كە لەگەڵ ئەوەی تا ئێستە هاوسەرگیریی نەكردووە، بەڵام زۆر ئاسوودەیە.

پێگەی "ئیلاف" بڵاوی كردووەتەوە كە ئەو دیمانەیەی لەتیفە، لە بەرنامەی "كل یوم" بووە كە راگەیاندكار عەمڕو ئەدیب لە كەناڵی "دریم"دا پێشانی دەدات. لەوێدا ئەو خاتوونە رای گەیاند كە تا ئێستە كچە و هاوسەرگیریی نەكردووە، تەنانەت بیریشی لێ ناكاتەوە، چونكە وەك ژیانی كۆمەڵایەتی، زۆر ئاسوودەیە و هیچ كێشەیەكی نییە.

لەبارەی ئەوەی تا چەند سەركەوتوو بووە لەوەی جیا لە گۆرانیگوتن، خۆی لە بواری نواندن داوە؟ لەتیفە گوتی، نواندنم لە زنجیرە درامای "كلمە سر"، ئەزموونێكی نوێ بوو و پێم وایە توانیومە تا رادەیەك سەكەوتنی تێدا بەدەست بێنم، بەڵام وەڵامە دروستەكەی لەلای رەخنەگرانی ئەو بوارەیە. هاوكات بڕوام بە خۆم هەبوو كە دەتوانم ئەزموونە ببینم و خۆمی تێدا تاقی بكەمەوە.


 ناوی تەواوی لەتیفە بنت عەلیە ئەلعەرەفاوییە و لە مانگی شوباتی ساڵی 1968 لە شاری مەنووبەی توونس لە دایك بووە. لە ساڵی 1978دا بۆ یەكەمین جار بەشداری لە بەرنامەی تەلەڤزیۆنیی "یانەی بەهرەوەران"دا كردووە. دوای ئەوەی قوتابی بووە، ئەستێرەی موزیكی عەرەبی "محەمەد عەبدولوەهاب"ی بینیوە و لە بەردەمیدا گۆرانیی گوتووە.

ئەو خاتوونە لە گۆرانیدا بایەخێكی زۆر بە میلۆدی و شیعر داوە، بۆیە لە سەرەتاوە لەگەڵ ئاوازدانەرە گەورەكان كاری كردووە وەك بەلیغ حەمدی، سەید مەكاوی، محەمەد ئەلمەوجی، زیاد ئەلڕەحبانی و عەماڕ ئەلشەریعی و زۆری تر. خاوەنی دەیان گۆرانیی زۆر ناودارە كە بە ئەستێرەی گۆرانیی عەرەبی ناو دەبرێت.

وشە/ ئیلاف- و: وشیار




وشە - باز ئه‌حمه‌د