ڕۆژانه شتی جیاواز و ڕه‌فتاری نامۆی پزیشكان ده‌بیسترێن كه له‌گه‌ڵ ناویان ناگونجێت و وای لێدێت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له خۆیان ده‌سێننه‌وه كه به "فریشته و فریادڕه‌س" ناویان ده‌ركردووه.
له نوێترین ئه‌و ده‌رده‌سه‌رییانه‌ی پزیشكان تووشی نه‌خۆشیان كردووه، ڕووداوێكی نامۆی میسره، كه دوو پزیشك له كاتی نه‌شته‌رگه‌ری منداڵبووندا بووه به شه‌ڕیان و له ژووری نه‌شته‌رگه‌ریدا له یه‌كترییان داوه.
ماڵپه‌ڕی
ڕۆتانا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پزیشكێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ كه پسپۆری بێهۆشكردن بووه، له‌گه‌ڵ پزیشكێكی 38 ساڵی پسپۆری منداڵبوون، له ژووری نه‌شته‌رگه‌ری منداڵبوون له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی یه‌كێك له شاره‌كانی میسر له كاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا بووه به شه‌ڕیان و ده‌نگه ده‌نگیان دروست كردووه، به‌وه‌یش نه‌وه‌ستاون، هه‌ر له‌و ژووره‌دا له‌یه‌كیان داوه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه كردووه، كه پزیشكی بێهۆشكردنه‌كه له یه‌ك كاتدا ده‌بوو دوو نه‌خۆش بێهۆش بكات و چاودێرییان بكات، هه‌ر بۆیه كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست داوه و به قسه كه‌وتووه‌ته شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پزیشكی منداڵبوونه‌كه و له كۆتاشدا به‌و حاڵه‌ی گه‌یاندووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی میسر ئه‌و دوو پزیشكه‌ی ڕاده‌ستی دادگا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و كه‌سی تاوانبار به سزای خۆی بگات، چیتر ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له‌ناویاندا دووباره نه‌بێته‌وه.