كۆمپانیای گووگڵ به‌نیازه له نوێترین كاری‌دا یه‌كێك له به‌هێزترین جۆری مۆبایل بخاته بازاڕه‌وه كه وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی، ئه‌و مۆبایله دروست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕكابه‌ری دنیا بكات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می گووگڵ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، گووگڵ وه‌ك هه‌ر كۆمپانیایه‌كی تر ساڵانه مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی به‌رز ده‌خاته بازاره‌وه، هه‌روه‌ها له نوێترین به‌رهه‌میش به‌نیازه یه‌كێك له به‌هێزترین جۆری مۆبایل دروست بكات كه بتوانێت ركابه‌ری مۆبایله به‌هێزه‌كانی دنیا بكات.
گووگڵ له‌باره‌ی مۆبایله‌كه‌یه‌وه گوتوویه‌تی، مۆبایله‌كه ناوی "Google Pixel 3 Lite" ده‌بێت، هه‌روه‌ها بڕیاروایه كه شاشه‌كه‌ی 5.56 ئینج بێت له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی 1080 به 2220 پیكسڵ، له‌گه‌ڵیدا ڕامی چوار گێگابایت و شه‌ش گێگابایتی بۆ داده‌نرێت كه ئه‌مه‌یش وای لێ ده‌كات خێراییه‌كی زۆری هه‌بێت و له‌كاتی ئیش پێ كردن‌دا جام نه‌بێت، به‌ڵام تا ئێسته‌یش دیزاینه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
گووگڵ یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان له‌بواری ئنته‌رنێتدا كه ئه‌م كۆمپانیایه به‌رھه‌مھێنه‌ری گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین ماڵپه‌ری گه‌رانه له دنیادا و ئۆفیسی سه‌ره‌كیشی ده‌كه‌وێته كالیفۆڕنیا له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئه‌یلوولی 1998 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "سێرجی برین و لاری په‌یج" ه‌وه كه هه‌ردووكیان قوتابی بوون له زانكۆی ستانفۆرد له ئه‌مه‌ریكا و گووگڵ له سه‌ده‌ی بیستدا بووبه خاوه‌نی یوتیووب و به‌پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی یوتیووبی كڕییه‌وه.