نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاشكراى كرد پێشنیارى بۆ كراوه ببێت به جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمار و گوتی" له‌وانه‌یه جێگرى سوننه‌كانیش بۆ سه‌رۆك كۆمار سه‌لیم جبوورى بێت".
ئه‌مڕۆ نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و جێگرى پێشووى سه‌رۆك كۆمار، له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كرد، پێشنیارى بۆ كراوه ببێت به جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمار.
نوورى مالیكى كه پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بووه و ماوه‌یه‌كیش جێگرى سه‌رۆك كۆمار بووه له لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ" سه‌رۆك كۆمار پێداگریى ده‌كات له‌وه‌ى من جێگرى یه‌كه‌مى ئه‌و بم، به‌ڵام هێشتا سوننه‌كان كاندیدى خۆیان بۆ جێگرى دووه‌مى سه‌رۆك كۆمار یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه".
له‌باره‌ى كاندیدى سوننه‌كان نوورى بۆ جێگرى دووه‌مى سه‌رۆك كۆمار نوورى مالیكى ده‌ڵێ " له‌وانه‌یه كاندیدى سوننه‌كان سه‌لیم جبوورى بێت".
هه‌رچه‌نده پێشتر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى عێراق، هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى جێگرانى سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام په‌رله‌مانتاران له هه‌وڵه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون كه ئامانجى سه‌ره‌كیان ئه‌وه بوو، رێگریى له گه‌ڕانه‌وه‌ى نوورى مالیكى و ئوسامه نوجه‌یفى و چه‌ند به‌رپرسێكى تر بكرێت، له‌وه‌ى له ده‌وڵه‌تى عێراق جارێكى تر پۆست وه‌رنه‌گرنه‌وه.
له‌كاتێكدا نوورى مالیكى ناوى خۆى و سه‌لیم جبوورى وه‌ك كاندیدانى سه‌رۆك كۆمار ئاشكرا ده‌كات،
هودا سه‌جاد په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ ئاشكراى كردووه، پێشنیارى بوون به جێگرى سه‌رۆك كۆمار بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى هاتووه، به‌ڵام ئه‌و داواكه‌ى ره‌ت كردووه‌ته‌وه.