تاحین گیراوه‌یه‌كه كه له كونجى دروست ده‌كرێت بۆ زۆر مه‌به‌ست به‌كارده‌هێنرێت به‌تایبه‌تى شیرینى و ژه‌مى به‌یانیان، برێكى زۆر ڤیتامین و كانزایى گرنگى تێدایه كه پێویستن بۆ له‌ش.
دووجۆر تاحین هه‌ن ئه‌وانیش هۆڵد و ئه‌نهۆڵد، تاحینى هه‌لد زۆربه‌ى پێكهاته خۆراكیه‌كانى تێدایه.
یه‌كه‌م: سیسته‌مى به‌رگرى به‌هێز ده‌كات، تاحین چوار پێكهاته‌ى گرنگى تێدایه وه‌كو سیلینیۆم، ئاسن، مس، زینك، ئه‌مانه‌یش گرنگن بۆ به‌هێزبوونى سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش. مس و ئاسن ئه‌نزیك زیاد ده‌كه‌ن بۆ به‌هێزكردنى سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش هه‌روه‌ها یارمه‌تى به‌رهه‌مهێنانى خانه‌ى خوینى سپى ده‌ده‌ن. سیلینیۆم یارمه‌تى ئه‌نزیمه‌كان ده‌دات بۆ به‌رهه‌مهێنانى دژه‌ئۆكسید و دژه ته‌ن بۆ هاوكاریكردنى سیسته‌مى به‌رگرى.
دووه‌م: ته‌ندروستى دڵ باشتر ده‌كات، به‌پێى توێژینه‌وه‌كان تۆوى كونجى سه‌سامۆل تێدایه كه یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى كۆڵیسترۆڵ ده‌دات. ئه‌گه‌ر رۆژانه یه‌ك كه‌وچك و نیو تاحین بخۆیت بۆ ماوه‌ى چوار هه‌فته كۆڵیسترۆڵى له‌شت به‌ته‌واوى رێك ده‌خرێت و كۆڵیسترۆڵى خراپ به‌رێژه‌ى %6 بۆ %9 كه‌م ده‌بێته‌وه. تاحین دوو جۆر چه‌ورى به‌سوودى تێدایه كه پێى ده‌وترێت پۆلیونساتورات و چه‌وى مۆنۆونساتورات ئه‌م دوو جۆره‌ى چه‌ورى یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆڵیسترۆڵى خوێ، ده‌ده‌ن به‌مه‌ش نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و جه‌لته كه‌م ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها مه‌گنیسیۆم و كالیسیۆم له تاهیندا هه‌یه كه یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن ده‌دات.
سێیه‌م: كارى مێشك باشتر ده‌كات، تاحین برێكى زۆر ئۆمێگا6 و ئۆمێگا3 تێدایه كه ترشى چه‌ورین و یارمه‌تى به‌هێزكردنى شانه‌كانى له‌ش ده‌ده‌ن و ته‌ندروستى مێشك باشتر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها یارمه‌تى ده‌دات له هێواشبوونه‌وه‌ى په‌ره‌سه‌ندنى نه‌خۆشیه‌كانى زه‌هایمه‌ر وه توانایى بیركردنه‌وه زیاتر ده‌كات و مه‌نگه‌نیز له تاحیندا وا ده‌كات مێشك زیاتر كار بكات.
چواره‌م: ته‌ندروستى پێست، تۆوى كونجى سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى ڤیتامین E و B، ترشى ئه‌مینى، ترشى چه‌ورى، كانزاكانه ئه‌مه‌یش یارمه‌تى گه‌نجبوونه‌وه‌ى خانه‌كان ده‌دات و نیشانه‌كانى پیربوون دواده‌خات، ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ بۆ پێست به‌كارنه‌هێنرێت ئه‌وا باشتره بخورێت بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى پێست بدات و خانه‌كانى پێست به‌هێز بكات.