دابه‌شكردنى مووچه مانگى ئه‌یلوول له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستى پێ كردووه و سه‌ره‌تا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مووچه‌ی وه‌رگرت، دواى ئه‌و دوێنێ یه‌كشه‌م مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شكرا و ئه‌مڕۆیش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش كرا.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له سه‌رچاوه‌یه‌كى ناو وه‌زاره‌تى دارایى ده‌ست "وشه" كه‌وتوو، تێدا ئاشكرا كراوه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
به‌پێى زانیارییه‌كان سبه‌ى سێشه‌م مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دابه‌ش ده‌كرێت.
كۆی گشتیی مووچەی فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، 725 ملیار دینارە كە 317 ملیاری حكوومەتی عێراق دەیدات و 378 ملیار دیناریشی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانى هه‌رێمى كوردستان دابینی دەكات، مانگانەیش ئەمەریكا 24 ملیار دینار ڕاستەوخۆ وەك مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دابەش دەكات.