وه‌ك هه‌موو وه‌رزێك نوێكاری ده‌كرێت له یارییه‌كاندا كۆمپانیای "Epic games" نوێترین تایبه‌تمه‌ندی زیاد ده‌كات بۆ یارییه‌كه‌ی كه ئه‌مه‌یش دانانی فرۆكه‌ییه‌كی جه‌نگییه بۆ به‌كارهێنه‌رانی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین تایبه‌تمه‌ندی Fortnite ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای "Epic games" له نوێترین وه‌رزدا هه‌ڵده‌ستێت به دانانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ بۆ یاری Fortnite كه ئه‌ویش فرۆكه‌ییه‌كی جه‌نگییه و به‌كارهێنه‌رانی ده‌توانن بیفڕێنن و له‌ڕێیه‌وه شه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌كانیاندا بكه‌ن.
به‌گشتی ئه‌مه بووه‌ته جێگای دڵخۆشی زۆرێك له به‌كارهێنه‌ران و زۆرێكی تریش به‌هۆی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر یارییه‌كه، چونكه ئه‌م فرۆكه‌یه هه‌م ڕێگه‌ت ده‌دات به‌شێوازێكی ئاسانترین بگه‌یته شوێنه‌كان هه‌میش ئاسانتر دوژمنه‌كانت بكوژی.
یاریی به‌ناوبانگی Fortnite له 25ی ته‌مووزی 2017 دا خرایه بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌و یارییه له‌لایه‌ن "دارین سێگ" ه‌وه ده‌رهێنراوه و دیزاینی یارییه‌كه‌ی كردووه، یارییه‌كه سه‌ره‌تا بۆ ئامێره‌كانی "PlayStation 4 ،Xbox One ،Microsoft Windows" به‌رده‌ست بوو، به‌ڵام ئێسته ده‌توانی له‌رێی سیسته‌می IOS ه‌وه ئه‌و یارییه بكه‌ی هه‌روه‌ها له نوێترین ئه‌پده‌یتدا Fortnite توانی بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆیدیش به‌رده‌ستی بخات.