له ئه‌مشه‌وه‌وه پله‌كانى گه‌رما له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن و ده‌وروبه‌رى بۆ ژێر سفر داده‌به‌زێت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش وریایى ده‌ده‌نه هاووڵاتییان و شۆفێران و ڕێنوێنى پێویست بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
به‌هادین حه‌سه‌ن، لێپسراوى به‌شى كه‌شناسى پێنجوێن به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "به‌هۆى هاتنى ئه‌و شه‌پۆلى به‌فره‌ى سنوورى پێنجوێنى گرتووه‌ته‌وه له ئه‌مشه‌وه‌وه پله‌كانى گه‌رما بۆ ژێر سفرى سه‌دى داده‌به‌زێت و كۆى گشتى به‌فرى بارینى ئه‌مساڵى ناو پێنجوێنیش گه‌یشتۆته 3.5 سم، له كاتێكدا ساڵىڕابردوو له‌م كاته‌دا دوو سم به‌فر باری بوو".
زیاتر گوتى، كۆى گشتى باران بارینى ئه‌مساڵى پێنجوێن، گه‌یشتۆته 511.3 ملم، پله‌كانى گه‌رما له‌م ماوه‌یه‌دا شه‌وان تا نزیكه‌ى پێنج پله‌ى سه‌دى ژێر سفر داده‌به‌زێت.
هاوكات به‌پێىڕاگه‌یاندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رێتى پۆلیسى هاتوچۆى پێنجوێن، كه وێنه‌یه‌كى بۆ "وشه" نێردراوه، له‌كاتى دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما و روودانى دیارده‌ى به‌ستن پێویسته شۆفێران له كاته زووه‌كانى به‌یانیاندا به‌وریاییه‌وه شۆفێرى بكه‌ن و زۆر پێویستنه‌بێت، نه‌چنه سه‌ر ڕێى ده‌ره‌وه‌ى پێنجوێن.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه فه‌رمانگه‌ى ئاوى پێنجوێنیش، دانیشتوانى سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن، ئاگادار ده‌كاته‌وه، پێویسته شه‌وانه تا به‌یانیان، كه‌مێك ئاوى بۆرى ته‌نكى سه‌ربانیان به‌ربده‌نه‌وه بۆ دووربوون له‌دیارده‌ى به‌ستن و تا بۆشیان ده‌كرێت ته‌نكیه‌كانیان به‌ماده‌ى پێویست داپۆشن.
شارۆكه‌ى پێنجوێن، نزیكه‌ى 1200 مه‌تر له ڕووى ده‌ریاوه به‌رزه و یه‌كێكه له‌ناوچه كوێستانییه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ساڵانه له وه‌رزه‌كانى پایز و زستاندا به‌فر و بارانێكى زۆرى لێ ده‌بارێت و دیارده‌ى به‌ستنیشڕووده‌دات.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنى