ئێوارهى ئهمڕۆ دووشهم 10ى كانوونى یهكهم، بە بەشداریی چەندان گرووپی ناوخۆیی و بیانی، پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودهوڵهتیی هەولێر بۆ شانۆ دەستی پێ کرد.
هیوا سوعاد سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە به "وشه"ى ڕاگهیاند، بەرنامەکانی فێستیڤاڵهكه دەستیان پێ کردووە و سەرەتا چەند گوتارێک پێشکەش كراون و پاشان تیپی ئۆرکسترای کوردستان بەرهەمێکى پێشکەشكرد، ئێستهیش یەکەم بەرهەمی بەشداربووی فێستیڤاڵەکە نمایش دەکرێت.
زیاتر گوتی، مەبەستمان بوو هەموو ئەو شانۆییانەی کە لە فێستیڤاڵەکە نمایشدەکرێن یەکەمجاریان بێت نمایش بکرێن، ئەو شانۆییانەی کە لە ناوخۆ بۆمان هاتبوون پێشتر نمایش کرابوون.
گوتی، لە فێستیڤاڵەکەدا هەشت گرووپی شانۆیی له "ئهڵمانیا، میسڕ، كوێت، توونس، ئوردون و گرووپێک لە بەغدا و دوو گرووپ لە ههولێر، بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن، جگە لە نمایشی شانۆیی گرووپە بەشداربووەکان، دیداری شانۆیی و چەند پانێڵێکی تایبەت بە هونەری شانۆ لەچەند کاتێکی جیادا و لە چوارچێوەی بەرنامەکانی فێستیڤاڵەکدا پێشکەش دەکرێن".
پێنجهمین فێستیڤاڵی نێودهوڵهتیی ههولێر بۆ شانۆ، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە هاوکاری لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەم 10ی کانوونی یەکەم سهعات چواری ئێوارە دەستی پێ کرد و بڕیاره تا ڕۆژی 15ی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت.