نوێترین راپۆرتی ناوەندێكی ئابووریی چین ئەوەی ئاشكرا كردووە كە گەشەی ئابووریی چین لە ساڵی ٢٠١٧دا دەگاتە ٦.٥%.
ناوەندەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، رێژەی هەڵاوسان لە ساڵی ٢٠١٧دا لە چین بگاتە ٢.٢%. لەبارەی گەشەی ئابووریی ئەمساڵی چینیش دامەزراوەكە گوتوویەتی گەشەی ئابووریی چین لە ساڵی ٢٠١٦دا بریتی بووە لە ٦.٧% .
ئەگەر گەشەی ئابووریی چین بەو شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا بە بۆچوونی دامەزراوەكە ئەو وڵاتە تووشی كێشەی گەورەی ئابووری نابێت و سەرەڕای ئەو تەنگژانەی رووبەڕووی چین بوونەتەوە، هێشتا گەشەی ئابووریی ئەو وڵاتە لە زۆرێك وڵاتی تری دنیا بەرزتر دەبێت.
گەشەی ئابووریی چین بۆ شەش مانگی یەكەمی ساڵی داهاتوو ٦.٥% و بۆ نیوەی دووەمی ساڵەكەش ٦.٤ پێشبینی كراوە.
چین دەیەوێت لە ساڵی ٢٠١٧دا هەناردەی دراوی نیشتمانی زیاد بكات، چونكە هەناردەی دراوی نیشتمانی چین لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو ١.٨% دابەزی.
حكوومەتی چین پێشبینی كردووە دراوی وڵات لە ساڵی داهاتوودا لەوانەیە ٣ تا ٥% لە بەرامبەر دۆلاردا پاشەكشە بكات، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ەوە یوانی چین بەهێزتر دەبێتەوە.
سەرچاوە/ئیرنا