وشكبوونه‌وه و شه‌قبوونى لێوه‌كان و خوێن به‌ربوونى زۆر كات له وه‌رزى زستاندا رووده‌دات به‌هۆى وشكى كه‌شوهه‌وا یان هه‌وایى سارده‌وه، ئه‌م شه‌قبوونه‌ش به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى پێكهاته‌ى خۆراكى له لێوه‌كاندا و كه‌مبوونه‌وه‌ى ته‌رى دروست ده‌بێت.
لێره‌دا باس له‌و رێیه ده‌كه‌ین كه لێوه‌كان ده‌بوژێننه‌وه.
یه‌كه‌م: شیداركه‌ره‌وه‌ى توترك به‌كاربهێنه، ئه‌و چه‌وركه‌رانه‌ى كه‌بۆ ته‌ركردنى لێوه‌كان به‌كارده‌هێنرێن هه‌مان تامى شیرینیان هه‌یه به‌تایبه‌تى ئه‌و شێداركه‌ره‌وه‌ى كه‌له تووترك دروست ده‌كرێت، ده‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌كى ئاسان و به‌كاتێكى كه‌م ئه‌م شیداركه‌ره‌وه‌یه بۆ لێوه‌كان ئاماده بكرێت و ته‌نیا پێویستت به‌سێ پێكهاته ده‌بێت ئه‌وانیش توترك و زه‌یتى گوێز هیند و شه‌كرى سپى. یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بێت توتركه‌كه به چه‌تاڵێك تیكه‌ڵ بكه‌یت تا ده‌بێت به گیراوه‌یه‌ك پاشان پێكهاته‌كان بكه ده‌فرێكه‌وه و به‌باشى تێكه‌ڵى بكه ده‌توانیت برێكى زیاتر شه‌كر و زه‌یت به‌كاربهێنیت به‌پێى ئاره‌زووت. به‌ڵام پێش به‌كارهێنان پێویسته لێوه‌كانت ته‌ر بكه‌یت و پاشان ئه‌م گیراوه‌یه له‌سه‌ر لێوه‌كانت بخشێنه‌و دواتر به‌ئاوى گه‌رم بیشۆ.
دووه‌م: به‌كارهێنانى هه‌نگوین، یه‌كێكى تر له‌و پێكهاتانه‌ى كه بۆ لێوه‌كان شێداركردنه‌وه‌ى به‌كارده‌هێنریت هه‌نگوینه، هه‌نگوین چه‌ندان سوودى گرنگى هه‌یه پارێزگارى له شێدارى لێوه‌كان ده‌كات یارمه‌تى چاكبوونه‌وه‌ى درزه‌كان ده‌دات له لایه‌ن لێوه‌وه به باشى ده‌مژرێت كه‌وچكێكى چا هه‌نگوین له‌گه‌ڵ كه‌مێك شكر تێكه‌ڵ بكه و پاشان به‌نه‌رمى لێوه‌كانتى پێ بسره‌وه بۆ ماوه‌یى دوو بۆ سێ خوله‌ك دواتر پێنج خوله‌ك به‌جێى بهێڵه و پاشان بیشۆ.
سێیه‌م: په‌رى گوڵ، په‌رى گوڵه باخ بۆ زۆر مه‌به‌ستى جوانكارى و ته‌ندروستى به‌كارده‌هێنرێت و چاره‌سه‌رێكى باشه بۆ لێوى وشك. ته‌نیا پێویستت به كه‌وچكێك په‌ره‌ى گوڵى تازه ده‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌وچكێكى چا شیر به باشى تێكه‌ڵ بكه بۆ ماوه‌ى پێنج خوله‌ك بۆ لیوه‌كانت به‌كارى بهێنه، باشتر وایه له رێگه‌ى فڵچه‌یه‌كى نه‌رمه‌وه لێوه‌كانى پێ ته‌ر بكرێن به نه‌رمى لێوه‌كانى پێ بشێلدرێت و دواتر به ئاوى شیله‌تین بیشۆ.