شاره‌وانى هه‌ولێر وه‌ڵامى كۆمپانیاى " باند"ى دایه‌وه كه بڕیاره پڕۆسه‌ى ستى پاس له هه‌ولێر دروست بكات و ڕاى گه‌یاندبوو له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانى هه‌ولێره‌وه ڕێگرى لێ ده‌كرێ.
پڕۆژه‌ی ستی پاسی هه‌ولێر، یه‌كێكه له ناوازه‌ترین پڕۆژه‌كانی گواستنه‌وه له‌سه‌ر ئاستی عێراق، به جۆرێك به ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه، چیتر به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت بۆ ناو شار سوودی نامێنێ و كات و شوێنی گواستنه‌وه‌ی 24 سه‌عاتی بۆ هه‌ولێرییه‌كان دابین ده‌كرێت، به‌ڵام به‌رپرسانى جێبه‌جێكارى ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌ڵێن، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و به‌رپرسانی شاره‌وانیی هه‌ولێر، رێگری لێ ده‌كرێت و كێشه بۆ پڕۆژه‌كه دروست ده‌كرێت هاوكات بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كه په‌نایان بۆ سه‌رۆك بارزانی بردووه.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ناڕه‌زایانه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و كاره دروست بووه سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنان به نووسراو ئاراسته‌ی شاره‌وانى ده‌كرێت بۆ ته‌رخان كردنی زه‌وی و له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندان پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانى زه‌ویمان ته‌رخان كردووه و "پشگیری هه‌موو پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین و ڕێگرى له هیچ پڕۆژه‌یه‌ك ناكه‌ین".
سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر ده‌ڵێت، پڕۆژه‌ی ستی پاس داوای پارچه زه‌ویه‌ك ده‌كات ئه‌م پارچه زه‌ویه ده‌كه‌وێته سنووری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین ئه‌م شوێنه بۆ هیچ پرۆژه‌یه‌ك ته‌رخان بكه‌ین.
دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پڕۆژه‌ى ستى پاس له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێره‌وه ره‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو هه‌ر پارچه زه‌ویه‌ك شوێنه‌كه‌ی گونجاو بێت بۆ پرۆژه‌كه به پێی رێكاره‌كان شوێنی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت .