شوێنه‌وارناسان له زانكۆیه‌كی ئه‌كادمی زانستی چینی توانیان گالیسكه‌یه‌كی زێر بدۆزنه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ 2.5 هه‌زار ساڵ پێش ئێسته.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
arabic" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له گالیسكه‌یه‌كی زێر ده‌كات كه له چین دۆزراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئاژانسی "شنخوا" ڕای گه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌م نۆی كانوونی یه‌كه‌م/دیسه‌مبه‌ر، له چین شوێنه‌وارناسان له‌ناو چه‌ند قه‌برێكی كۆن توانیان گالیسكه‌ییه‌ك بدۆزنه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش زایین.
ئه‌و شوێنه‌ی گالیسكه‌كه‌ی لێ دۆزرایه‌وه قه‌برستانێكی كۆن بوو كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می بنه‌ماڵه‌ی جووه رۆژهه‌ڵاتییه‌كه‌ی كه له "256 بۆ 770" ساڵ پێش زایین ژیاون و سه‌رده‌مانێك ئه‌وان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتبوون له‌و شوێنه.
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی شوێنه‌وارناسان ئه‌م گالیسكه‌یه به‌رزه‌ییه‌كه‌ی 106 سانیمه‌تره و پانییه‌كه‌ی 142.5 سانیمه‌تره و چێوه‌ی تاییه‌كانیشی 140 سانیمه‌تره، هه‌روه‌ها له زێر دروست كراوه و له‌ناو یه‌كێك له قه‌بره‌كانی ئه‌و شوێنه دۆزراوه‌ته‌وه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2.5 هه‌زار ساڵ پێش ئێسته.