چاودێریكردنى پێست و باشتركردنى پێست له لایه‌ن كۆریه‌كانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه چه‌ندان پێكهاته و رێ به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى پێستیان به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست بمێنێته‌وه، زیاتر بۆ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى زیپكه و رێگریكردن له چرچبوون به‌كارده‌هێنرێت.
لێره‌دا باس له دیارترین ئه‌و رێیانه ده‌كه‌ین كه كۆرییه‌كان به‌كاریده‌هێنن بۆ دره‌وشانه‌وه‌ى پێست و جوانكردنى پێست و رێگریكردن له چرچبوون.
یه‌كه‌م: هه‌نگاوى پاككردنه‌وه، زۆر رێى پاككردنه‌وه هه‌یه كه زۆر هه‌نگاو له خۆ ده‌گرێت، ئه‌م پاككردنه‌وه‌یه هه‌مو ماده زیانبه‌خشه‌كانى پێست و پاشماوه‌ى میكیاژ لێده‌كاته‌وه و رۆنى زیاد له پێویست له كونیله‌كانه‌وه راده‌كێشێت، پیسى لاده‌بات و رێ له وشكبوونه‌وه‌ى پێست ده‌گرێت و خانه‌ى مردوو لا ده‌بات.
دووه‌م: شێلانى پێست، جوڵانى پێست وا ده‌كات سووڕى خوین چالاك بێت و یارمه‌تى لابردنى پاشه‌رۆ ده‌دات و باشتر وایه ناوچه‌وان بشێلى له‌گه‌ڵ نزیك لێوه‌كان ئه‌مه واده‌كات چرچى ئه‌و ناوچه‌یه كه‌م ببێته‌وه.
سێیه‌م: شێداركه‌ره‌وه به‌كاربهێنه، ئه‌گه‌ر بته‌وێت سوود له شێداركه‌ره‌وه‌كان وه‌ربگریت ئه‌وا پێویسته به‌یه‌كسانى به كونیله‌كاندا بڵاوببێته‌وه، باشتر وایه دوایى خۆشتن به‌كاربهێنرێت، چونكه له‌كاتى خۆشتندا كونیله‌كان ده‌كرێنه‌وه و زیاتر شێداركه‌ره‌وه‌كه بڵاو ده‌بێته، باشتر وایه دوایى یه‌ك خوله‌ك له وشككردنه‌وه‌ى پێست به‌كاربهێنرێت.
چواره‌م: ڤیتامین C، ڤیتامین C رێ له وشكى و هیلاكى پێست ده‌گرێت و برێكى زۆر خۆراك به‌پێست ده‌گات، دژه‌ئۆكسید و تایبه‌تمه‌ندى لابردنى پێستى ماندووى هه‌یه و پێست پاكده‌كاته‌وه. یارمه‌تى رووناككردنه‌وه‌ى پێست ده‌دات و ئه‌و ترشانه‌ى كه‌له ڤیتامین سیدایه كونیله‌كان ده‌كه‌نه‌وه و رۆنى زیاد له پێویست ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه‌ى پێست خانه‌ى مردوو لاده‌به‌ن. بۆ ئه‌وى سوود له ڤیتامین سى وه‌ربگریت ئاوى لیمۆیه‌ك بگوشه په‌رداخێك ئاوه‌وه پاشان به پارچه لۆكه‌یه‌ك پێستى پێ ته‌ربكه، یان ئه‌و به‌رهه‌مانه به‌كاربهێنه كه ڤیتامین سى تێدایه پێش چوونه ده‌ره‌وه، چونكه زیانه‌كانى تیشكى خۆر كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
پێنجه‌م: كۆلاجین، كۆلاجین جۆرێكه له پرۆتین كه پێكهاته ده‌سته‌به‌ر ده‌كات بۆ پێست یارمه‌تى لاستیكى پێست ده‌دات و پێست رووناك ده‌كاته‌وه رێ له چرچى ده‌گرێت، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانى كۆلاجین به‌پێى ته‌مه‌ن كه‌م ده‌بێته‌وه باشتر وایه له‌م كاته‌دا سیره‌كى كۆلاجین به‌كاربهێنرێت بۆ جێگره‌وه‌ى ئه‌و كۆلاجینه‌ى كه رۆشتووه بۆ ئه‌وه‌ى خانه‌كانى پێست به‌سروشتى و دوور له پیربوون بمێننه‌وه.