ڕێكخراوی یونسێف و ڕێكخراوه مرۆییه‌كانی تر ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی چڕ كردووه، بۆ گه‌یاندنی جلی زستانه و كۆمه‌كی به په‌له بۆ زیاتر له 150 هه‌زار منداڵی ئاواره و بێ شوێن و جێ، بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رما ڕه‌ق نه‌بنه‌وه و گیان له ده‌ست نه‌ده‌ن و به فریاناوه بچن.
زۆرێك له خانه‌واده‌كانی ناوچه‌كانی باكور به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆره‌وه، به ته‌واوی له‌یه‌كتر دابڕاون و به‌شێك له منداڵان بێ كه‌س ماونه‌ته‌وه و له كه‌مپه‌كان زۆرینه‌یان له دۆخێكی ناهه‌موار ده‌ژین، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری دا كه زۆر زه‌حمه‌ته بتوانرێ سووته‌مه‌نی بۆ گه‌رمكردنه‌وه و جلی زستانه بۆ سه‌رجه‌میان دابین بكرێ و له سه‌رمای زستان بپارێزرێن.
پیته‌ر هۆكینز سه‌رۆكی پرۆسه‌كانی یونسێف له عێراق
گوتی، دروستبوونی لافاو له ناوچه جیا جیاكانی عێراق ڕێگری زۆرمان بۆ دروست ده‌كه‌ن و دۆخه‌كه‌یان به ته‌واوی تێكداوه.
ئاماژه‌ی دا، گرفتمان له گه‌یاندن هه‌یه به هۆی دروستبوونی لافاوه‌وه له ناوچه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه تا ئێسته جلی زستانه و پێڵاو و كڵاو و ده‌سته‌وانه‌مان بۆ 161 هه‌زار منداڵ له شنگال و كه‌مپه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی، شاره‌كانی نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار و دیوانییه و به‌سڕه و سه‌ڵاحه‌دین و به‌غدا دابین كردووه و به‌سه‌ر منداڵان دابه‌شكراون.