دوای ماوه‌یه‌ك دابڕان له بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپ و گۆرانی، هێلی له‌ڤ پاش ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م كاره‌كانی كلیپه نوێكه‌ی ئاشكرای كرد، دووباره گۆرانییه‌كی دوێت بڵاو ده‌كاته‌وه.
هێلی له‌ڤ گۆرانیبێژ و ژنه بازرگانی كورد كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به یه‌كجاریی گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و ده‌ستی به خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌ی كردووه، مژده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین گۆرانیی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌ڵمانیی به هه‌وادارانی دا.
له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، هێلی له‌ڤ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نوێترین كاری گۆرانییه‌كی دوێت له‌گه‌ڵ Ardian Bujupi گۆرانیبێژی ته‌مه‌ن 27 ساڵی ئه‌ڵمانیی ده‌بێت، ئاشكرای كردووه كه 18ی كانوونی یه‌كه‌م بۆ یه‌كه‌م جار بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
هێلی و ئه‌و گۆرانیبێژه ئه‌ڵمانییه‌ش پۆسته‌ری كلیپه‌كه‌یان له هه‌ژماره‌كانیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه، له ئێسته‌وه كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌ناو خه‌ڵكدا دروست كردووه.
"هێلی له‌ڤ" ناوی ڕاستی هێلین عه‌بدوڵایه، له ساڵی 1988 له دایك بووه، له منداڵییه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیاوه، دواتر به یه‌كجاری هاته‌وه كوردستان و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی گه‌شت بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌كات. سه‌ره‌تا وه‌ك گۆرانیبێژ له‌ناو كورد ناسرا، به‌شداری دوو فیلمی سینه‌مایی كردووه و چه‌ندان ڤیدیۆ كلیپی هه‌یه، ئێسته خه‌ریكی كاری بازرگانییه و خاوه‌نی ئارایشگا و سه‌نته‌ری جوانكاری "له‌ڤیۆن"ی تایبه‌ت به ژنانه.