بەهای دینار هەڵکشا و نرخی زێڕ و پاوندیش دابەزی

:: AM:10:10:11/12/2018 ‌


بەپێی دوایین گۆڕانکارییەکانی نرخی دراو و زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و دنیا و بە پشتبەستن بە زانیاری کۆمپانیایەکی ناوخۆ و بۆڕسەی جیهانیی دراو و زێڕ، بەهای دینار هەڵکشا و نرخی زێڕ و پاوندیش دابەزی.

 

ئەمڕۆ سێشەم 11ی کانوونی یەکەم  ماڵپەڕی dailyfx نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و  246  دۆلار خستەڕوو. هاوکات كارزان وەفیق زێڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 241 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 212 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  185 هەزار دینار

 

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

 

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 249 دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە 120  هەزار و 200 دینار دەستنیشان كراوە.

 

نرخی دراو

 

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر بنەمای ماڵپەڕی xe بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

100 دۆلاری ئەمەریكی: 120 هەزار و 200  دینار.

 

100 یۆرۆ: 136 هەزار و 700 دینار.

 

100 پاو‌ند:151 هەزار  و200  دینار

 

100 لیرەی توركی:  22  هەزار و 600 دینار.

 

100 هەزار تمەن: 10 هەزار و 500  دینار

 

100 یۆرۆ: 113 دۆلار و 62 سەنت

 

100 پاوند: 125 دۆلار  و 70 سەنت



وشە - سلێمان تاشان