سه‌رچاوه‌یه‌كی پارێزگای مووسڵ ئاشكرای كرد، پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی له ئه‌نجوومه‌ن و پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجام ده‌درێ و به‌وهۆیه‌وه 180 ملیار دینار له پرۆژه‌ی سه‌ر كاغه‌ز خه‌رج ده‌كرێن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێ و به پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز"ی ڕاگه‌یاندووه، كه گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره به بڕی 180 ملیار دینار ئه‌نجام ده‌درێ، كه پێش شه‌ش مانگ حكوومه‌تی عێراق به‌ڵێنی به ناردنی ئه‌و پاره بۆ موسڵ داوه و وه‌رگیراوه.
ئاماژه‌ی دا، ئه‌و بڕه پاره‌یه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا چوارشه‌می ڕابردوو ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی درا بۆ چه‌ند بوارێك، یه‌كێك له‌وانه ته‌رخانكردنی بڕی 54 ملیار دیناری عێراقی و سه‌رپشككردنی پارێزگاری مووسڵه له خه‌رجكردنی به ویستی خۆی وه‌ك بودجه‌ی به‌كاربردن، به‌وهۆیه‌وه 126 ملیار دینار ده‌مێنێته‌وه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ورده‌كاری زیاتری خسته ڕوو و گوتی، بڕی 37 ملیار دیناریش بۆ پرۆژه‌ی هاوكاری ئاواره‌كان دابینكراوه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی تێدا بنووسرێ كه له كام پرۆژه‌یه و ناو و ورده‌كاری پرۆژه‌كه چییه، هاوكات 42 ملیاری تر بۆ پرۆژه وه‌ستاوه‌كان ته‌رخانكراوه، بڕی 100 تا 200 ملیۆن دینار بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی وه‌ستاو ته‌رخانكراوه.
دووپاتی كرده‌وه، 47 ملیار دیناری تر ده‌مێنێته‌وه، نازانرێ ئه‌و پاره‌یه چی به‌سه‌ر دێ، ده‌خرێته خه‌زێنه‌وه یان له دیوانی پارێزگا ده‌مێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌گوترێ ئه‌و پاره‌یه بۆ لابردنی پاشماوه‌ی خانووه ڕووخاوه‌كان و پاككردنه‌وه‌ی شه‌قام و باڵه‌خانه زیان پێكه‌وتووه‌كان خه‌رج ده‌كرێ، به‌ڵام هیچ ڕوون نییه و بڕیاری لێ نه‌دراوه، به گشتی سه‌رجه‌می پاره‌كه هیچ پرۆژه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیجی پێ ئه‌نجام نه‌دراوه بۆ شاره‌كه، بۆیه له‌ناو خه‌ڵكی و چالاكانی ئه‌و شاره ده‌گوترێ 180 ملیاره‌كه بۆ پرۆژه‌ی سه‌ر كاغه‌ز ته‌رخان كراوه.