به‌هۆی ئه‌و وێنه سه‌رنجڕاكێشانه‌ی له ڕێی به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپه‌وه ده‌یڕازێنێته‌وه، سارای شێوه‌كار ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كردووه، نوێترین كاریشی كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد، فڕۆكه بریقه‌داره‌كه‌ی ئیمارات بوو.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، كچێكی پاكستانی به ناوی "سارا شه‌كییل" له ڕێی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ بۆ ده‌ستكاریكردنی وێنه، ناوبانگێكی زۆری به تایبه‌تمه‌ندی بریقه‌داركردنی دنیا ده‌ركردووه.
ئه‌و كچه وێنه‌ی كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كان و وێنه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا ده‌ستكاری ده‌كات، وای لێ ده‌كات به هیچ جۆرێك باوه‌ڕ نه‌كه‌یت كه ئه‌و ده‌ستكاریكردنه له ڕێی فۆتۆشۆپ بێت، هه‌موو وێنه‌كان بریقه‌دار ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌واوی دنیا له چاوی ئه‌ودا به كریستاڵ نه‌خشێنرابێت.
دوایین كاری سارا ده‌ستكاریكردنی وێنه‌یه‌كی فڕۆكه‌یه‌ك
ی
ئیماراتی بوو كه به ته‌واوی به كریستاڵ ڕووپۆشی كردبوو، ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد، بۆیه له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیاوه داوا له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیمارات كرا ڕوونكردنه‌وه بده‌ن، چونكه ده‌یانویست گه‌شت به‌و فڕۆكه‌یه بكه‌ن.
له ئیماراته‌وه ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی وێنه‌كه درا، باس له‌وه كراوه كه ئه‌و وێنه‌یه له لایه‌ن سارا شه‌كییل كه به "هونه‌رمه‌ندی كریستاڵ" ناسراوه، چاك كراوه، ده‌نا فڕۆكه‌ی له‌و شێوه‌یه بوونی نییه.