میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، دوو ژنه ڕه‌به‌نی به‌ته‌مه‌ن، نزیكه‌ی 500 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان له قوتابخانه‌یه‌ك دزیوه كه خۆیان له‌و قوتابخانه‌یه خزمه‌تكار بوون.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كرده‌وه، له شاری ڕیدۆندۆ بیچی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا، دوو ژن به ناوه‌كانی ماری مارگرێت و لانا چانگ، كه وه‌ك ڕه‌به‌ن و خزمه‌تكار له قوتابخانه‌یه‌ك كاریان كردووه، بڕی 500 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان له قوتابخانه‌كه دزیوه تا گه‌شتێكی بۆ لاس ڤیگاس پێ بكه‌ن.
ئه‌و ژنانه له گرووپی سانت جۆزێفی ئاینی بوون، پاره‌كه‌ش كه دزیویانه پاره‌ی كرێی قوتابییه‌كان و پاره‌ی خۆبه‌خشان بووه بۆ قوتابخانه‌كه، به ماوه‌ی شه‌ش ساڵ پاره‌كه‌یان دزیوه و به‌رده‌وام له یاری قومار و گازینۆكاندا به‌كاریان هێناوه.
كه‌نیسه‌ی ناوخۆی وڵات، له‌باره‌ی تاوانی ئه‌م ژنانه‌وه گوتی: ئه‌وان پێویسته سزای توند بدرێن، چونكه پاره‌ی خۆبهخشانیان بۆ پێداویستی تایبه‌تیی خه‌رج كردووه. بۆیه ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر كراوه و دوو ژنه‌كه‌ش له‌ژێر چاودێری پۆلیس دانراون.