پێدانی كارەبا لە سلێمانی گۆڕانكاری تێدا دەكرێت

:: PM:01:34:11/12/2018 ‌
كارەبای سلێمانی ئاشكرای دەكات پێدانی كارەی مۆلیدە ئەهلییەكانی لە ئەمڕۆ گۆڕانكاری تێدا دەكرێت و پاش نیوەڕۆ موەلیدەكان لە سەعات دووی پاشنیوەڕۆ بۆ یەكی شەو كار دەكەن.

ئەمڕۆ سێشەم 11ـی كانوونی یەكەم، لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا سلێمانی هاتووە، بەرنامەی موەلیدە ئەهلییەكانی لە ناو شاری سلێمانی گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.

كارەبای سلێمانی ئاشكرای كردووە، بەیانیان لە سەعات حەوتی بەیانی بۆ هەشتی بەیانی كار دەكەن و نیو سەعات كەم دەبێتەوە، پێویستە خاوەن موەلیدە لەو وادەیە كار بكات، هەروەها پاش نیوەڕۆ موەلیدەكان لە سەعات دووی پاشنیوەڕۆ بۆ یەكی شەو كار دەكات.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، ئەو بەرنامەیە لە ئەمڕۆ 11ـی كانوونی یەكەمی 2018 دەچێتە بواری جێ بەجێكردنەوە، داوا لە خاوەن موەلیدە دەكەین كە پابەندی بەرنامەكە بن وەك خۆی پابەند بن پێیوە.

هەرێمی كوردستان بۆ پێدانی كارەبا بەشێكی كارەباكەی لەلایەن مۆلیدە ئەهلییەكانەوە دابین دەكرێت بە تایبەت لە وەرزی زستان و هاوین كە خواست لەسەر كارەبا زۆرترە.



وشە - رامیار جەواد