دواى به‌شداریكردنى فیلمه‌كه‌ى له فیستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، واحید كفری توانی به فیلمی "باشترین خه‌ڵات" خه‌ڵاتی باشترین وه‌ربگرێت.
ئه‌مڕۆ دواى خه‌ڵاتكردنى فیلمه‌كه‌ى له ئیسرائیل، سینارێست و ده‌رهێنه‌رى ئه‌و فیلمه واحیدى كفرى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: جارێکی تریش كورتەفیلمی "باشترین خەڵات" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "نیار نازارپ" لە وڵاتی ئیسرائیل لە كۆی 78 فیلمی بەشداربووی فیستیڤاڵ لە 32 وڵاتی دونیاوە، كە رۆژانی 12ی شوبات تا شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م بەردەوام بوو، توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی باشترین كورتەفیلمی فیستیڤاڵه‌كه.
فیلمى باشترین خه‌ڵات باس له ده‌رهێنه‌رێكى سینه‌مایى كورد ده‌كات، كه له یه‌كێك له فیستڤاڵهكانى سینه‌مایى به‌غدا به‌شدار ده‌بێت، له فیستڤاڵهكهش باشترین خه‌ڵات به‌ده‌ست ده‌هێنێ، به‌ڵام له رێگاى گه‌رانه‌وه‌ى تووشى چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌بێت، دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵاته‌كه‌ى وردوخاش ده‌كه‌ن، ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ش ده‌كوژن، به‌ڵام منداڵێك دێت خه‌ڵاته‌كه كۆده‌كاته‌وه و رێگاى ئومێد ده‌گرێته به‌ر.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى