فیدراسیۆنی شاخه‌وانی كوردستان، به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی شاخه‌وانییه‌وه، مه‌راسیمێك ساز ده‌كات و تێیدا چه‌ند چالاكییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی كانوونی دووه‌م كه له دنیادا به ڕۆژی جیهانیی شاخه‌وانیی ناسراوه، فیدراسیۆنی شاخه‌وانی كوردستان به هاوكاریی سه‌نته‌ری ئاڵا بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، مه‌راسیمێك بۆ ئه‌م یاده ساز ده‌كات.
له‌و مه‌راسیمه‌دا ده‌یان ئه‌ندامی شاخه‌وانیی كوردستان به‌شداری ده‌كه‌ن و خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان پێ ده‌به‌خشرێت، له ناویشیاندا هه‌موو ئه‌و ده‌زگا و لایه‌نانه خه‌ڵاتی ڕێزلێنان وه‌رده‌گرن كه به هه‌واڵێكیش بێت، پشتگیری‌یان له چالاكییه‌كانیان كردووه.
ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانیی وشه كه به‌رده‌وام پشتیوانیی گه‌نجانی كردووه و بووه‌ته هۆی هاندانی خه‌ڵك له به‌شداریكردن له‌م چالاكییانه و ڕێزگرتنی له شاخه‌وانان، وه‌ك ده‌زگایه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی له یاده‌كه‌دا پێ ده‌به‌خشرێت.
ئه‌م مه‌راسیمه ئه‌مڕۆ سه‌عات سێی پاش نیوه‌ڕۆ له شاری هه‌ولێر، شه‌قامی كه‌ركوك به‌رامبه‌ر هۆڵی میدیا، پشت بانكی كوردستان له‌ناو سه‌نته‌ری ئاڵا ساز ده‌كرێت.