ورده‌كارى ته‌قه‌كردن له‌باره‌گایه‌كى پارتى بڵاو ده‌كرێته‌وه
له شارۆكه‌ى چه‌مچه‌ماڵی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی ده‌ستڕێژیی گولله له باره‌گایه‌كی پارتی دیموكراتی كۆردستان كرا و له‌باره‌ى ته‌قه‌كردنه‌كه‌یشه‌وه ورده‌كارى بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ى كانوونى یه‌كه‌م، لیژنه‌ی ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان ورده‌كارى ته‌قه‌كردن له‌باره‌گاكه‌یانى ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ى به‌وه كردووى ڕووداوه‌كه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو ڕوویداوه.
لیژنه‌ى ناوچه‌ى چه‌مچه‌ماڵ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕوونى كردووه‌ته‌وه كه له ئه‌نجامى ده‌ستڕێژى گولله بۆ سه‌ر باره‌گاكه‌یان هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه، به‌ڵام زیانى زۆرى مادى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانى باره‌گاكه‌ى پارتى له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوا ده‌كه‌ن كه به‌زووترین كات ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى ئه‌و سنووره بكه‌رانى ئه‌و كاره بگرن و ڕێوشوێنى یاسایى بگیرێته به‌ر.
ماوه‌یه‌كه دۆخى ته‌ناهیی سنوورى پارێزگاى سلێمانى له‌بار نییه ئه‌وه‌یش به‌هۆى زۆرى ته‌قه‌كردن و ڕفاندنى هاووڵاتییان و كوشتن، ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى ئه‌و سنووره‌یش ناتوانن دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم