ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی كانوونی یه‌كه‌م، كۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه كه تێیدا ناوازه‌ترین و به‌هێزترین سیسته‌می تێدا به‌كارهێناوه و دیزاینێكی بۆ دانراوه كه به‌نیازه له Galaxy S10 به‌كاریبهێنێت.
ماڵپه‌ڕی "
theverge" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له نوێترین مۆبایلی سامسۆنگ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی كانوونی یه‌كه‌م، سامسۆنگ یه‌كێك له ناوازه‌ترین مۆبایله‌كانی دروست كردووه به‌ناوی "Galaxy A8s" كه وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی، ئه‌م مۆبایله به دیزاینی Galaxy S10 دروست كراوه و سیسته‌می "Infinity-O"ی تێدا به‌كارهێناوه كه ئه‌مه هه‌م سێلفییه‌كه‌ی جوان ده‌كات هه‌م شاشه‌كه‌یشی به‌هێز ده‌كات.
ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌م مۆبایله سه‌ره‌ڕای جوانییه‌كه‌ی سیسته‌مێكی زۆر به‌هێزی بۆ دانراوه له‌گه‌ڵ شاشه‌یه‌كی گه‌وره كه 6.40 ئینجه و ڕوونیه‌كه‌یشی 1080 به 2340 پیكسڵه، هه‌روه‌ها ڕامی شه‌ش گێگابایت و هه‌شت گێگابایتی به‌كارهێنه‌وه له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌كی 512 گێگابایت ئه‌مه‌یش واده‌كات بڵێن دووه‌م مۆبایله كه سامسۆن به‌م سیسته‌مه به‌هێزه دروستی كردبێت.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.