رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌ڵمانى ئاشكراى ده‌كات ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى ئێسته‌ى رووسیا ماوه‌یه‌ك له ئه‌ڵمانیاى رۆژهه‌ڵات سیخوڕ بووه و ناسنامه‌یه‌كى تایبه‌تى هه‌بووه.
به پێى هه‌واڵێكى كه
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، مێژووى ژیانى سیخوڕ‌ى ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا له میدیاكانى ئه‌ڵمانیا ئاشكرا بووه ئه‌و كاته‌ى له‌به‌رژوه‌ندى ده‌زگاى هه‌واڵگرى یه‌كێتى سۆڤییه‌ت له ئه‌ڵمانیاى رۆژهه‌ڵات كارى كردووه.
رۆژنامه‌ى بیلدى ئه‌ڵمانى ناسنامه‌یه‌كى ده‌ستكه‌وتووه، كه تێَیدا وێنه‌ى ڤلادیمێر پوتینى له تافى گه‌نجێتی لێدراوه و ئه‌و ناسنامه‌یه بۆئه‌وه به‌كارهێنراوه هه‌ر كاتێك پوتین بیه‌وێ سه‌ردانى فهرمانگهكانى پۆلیسى نهێنى ئه‌ڵمانیاى رۆژهه‌ڵات بكات و بێ ئه‌وه‌ى هیچ بهربهرستێكى بۆ دروست بكرێت.
له باره‌ى چۆنییه‌تى ده‌ستكه‌وتنى ناسنامه‌كه رۆژنامه ئهڵمانیایهكه باسى له‌وه كردووه، ئه‌م ناسنامه‌یه‌ى پوتینى له‌ئه‌رشیفى پۆلیسى نهێنى ئه‌ڵمانیاى رۆژهه‌ڵات ده‌ستكه‌وتووه كه به" ستاسى" ناسرابوو.
كۆنراد فیلیبهر به‌رپرسى ئه‌رشیفى " ستاسى" گوتوویه‌تى " ئه‌م ناسنامه‌یه وای كردووه دانانى سیخوڕ له لاى پوتین كارێكى ئاسان بێت، چونكه ناچار نه‌بووه به هه‌ر كه‌سێك بێت ئه‌و به‌رژوه‌ندى ده‌زگاى هه‌واڵگرى یه‌كێتى سۆڤییه‌ت كار ده‌كات".
ده‌زگاى هه‌واڵگرى سۆڤییه‌تى كه به "كه‌ى جى بى" ناسرابوو، یه‌كێك له سیخوڕه‌كانى ڤلادیمێر پوتین بوو، به پێى مۆرى سه‌ر ناسنامه‌كه پوتین بۆى هه‌بووه تا كۆتاى ساڵى 1989 ناسنامه‌كه به‌كاربهێنێ، واته ئه‌م ساڵه‌ى كه دیوارى به‌رلین كه‌وت و دواى ماوه‌یه‌كى كه‌میش یه‌كێتى سۆڤییه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه.