نزیكه‌ی ساڵێكه بڕیاری كردنه‌وه‌ی به‌شی ساڵنامه و به‌ناوكردنی ئۆتۆمبێڵ بۆ شارۆكه‌ی سۆران ده‌رچووه و تا ئێسته جێبه‌جێ نه‌كراوه.
خه‌ڵكی هه‌ر چوار شارۆكه‌ی "سۆران، چۆمان، مێرگه‌سۆر و ڕواندز" بۆ به‌ناو كردن و تۆماركردنی تابلۆی و گۆڕینی خاوه‌نداریه‌تی ئۆتۆمبێله‌كانیان روو له هه‌ولێر ده‌كه‌ن، به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه له سۆران كار ئاسانی بۆ خه‌ڵك و شۆفێران ده‌كرێت و ده‌توانن سه‌رجه‌م ئه‌م كارانه‌یان له سۆران ئه‌نجام بده‌ن.
سیروان شێخۆ هاووڵاتییه‌كی خاوه‌ن ئۆتۆمبێل له سۆران به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نزیكه‌ی یه‌ك ساڵه به‌رپرسانی كارگێری و هاتوچۆ ئه‌و به‌ڵێنه‌یان پێ داوین كه به‌شی ساڵنامه‌ی ئۆتۆمبێل له سۆران ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌كراوه‌ته‌وه.
زیاتر گوتی، " بۆ هه‌موو كارێكی به‌ناو كردن، تۆماركردن یان گۆڕینی تابلۆ به‌دووری سه‌تان كیلۆمه‌تر روو له هه‌ولێر ده‌كه‌ین.
لای خۆیه‌وه رائید دلاوه‌ر له‌تیف گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، له ده‌ستپێكی ساڵی 2018 وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاری كردنه‌وه‌ی به‌شی ساڵنامه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆ ده‌ڤه‌ری سۆران ده‌ركرد به‌هۆی چه‌ند هۆكارێك تا ئێسته ئه‌و به‌شه نه‌كراوه‌ته‌وه.
ڕوونیشى كرده‌وه كه ئه‌و به‌شه له داهاتوو له هاتوچۆى سۆران ده‌كرێته‌وه و كارى پێدانی تابلۆ نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه و به‌ناوكردنی ساڵانه و گۆڕینی خاوه‌نداریه‌تی ئۆتۆمبێل ده‌بێت، بۆیه به كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه پێویست ناكا چیتر روو له شاری هه‌ولێر بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سۆران ده‌ست "وشه" كه‌وتووه له ده‌ڤه‌ری سۆران زیاتر له 100 هه‌زار ئۆتۆمبێل به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه بوونی هه‌یه.
سۆران/ موڕشید برادۆستی