شیر و زه‌رده‌چه‌و خواردنه‌وه‌یه‌كى هیندی به‌ناوبانگه به‌تایبه‌تى له وڵاتانى رۆژئاوا ده‌ست ده‌كه‌وێت.
چۆن شیرى زه‌رده‌چه‌و ئاماده ده‌كرێت؟ كه‌مێك شیرى مانگا گه‌م بكه و پاشان كه‌وچكێك زه‌رده‌چه‌وى بۆ زیاد بكه. زه‌رده‌چه‌و به‌هه‌مانشێوه‌ى زه‌نجه‌فل و دارچین جۆرێكه له به‌هارات. ئه‌م خواردنه‌وه‌یه سوودێكى ته‌ندروستى زۆرى هه‌یه بۆ له‌ش.
لیره‌دا باس له سووده‌كانى ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م: رێ له هه‌وكردن ده‌گرێت، یه‌كێك له سووده به‌ناوبانگه‌كانى زه‌رده‌چه‌و ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ هه‌وكردن شه‌ر ده‌كات و هه‌وكردن كه‌م ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ها ئازارى جوومگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و رێگه له نه‌خۆشى جوومگه‌كان ده‌گرێت.
دووه‌م: گرفته‌كانى هه‌ناسه چاره‌سه‌ر ده‌كات، سیسته‌مى هه‌ناسه‌دان رێك ده‌خات، خواردنه‌وه‌ى شیر‌و زه‌رده‌چه‌و ناوه‌وه‌ى له‌ش گه‌رم ده‌كاته‌وه به‌مشێوه‌یه رێره‌ى هه‌ناسه ده‌پارێزێت.
سێیه‌م: ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌رده‌وام ئازارى له‌شیان هه‌یه خواردنه‌وه‌ى شیرى زه‌رده‌چه‌و زۆر پێویسته بۆیان، ئه‌مه‌یش به‌هۆى تایبه‌تمه‌ندى دژه هه‌وكردنیانه‌وه كه توانایى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى له‌شى هه‌یه.
چواره‌م: ته‌ندروستى ئێسك ده‌پارێزێت، شیر و زه‌رده‌چه‌و چه‌ندان سوودى گرنگى هه‌یه به‌هه‌مانشێوه بۆ ئێسكه‌كان، چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى كالیسیۆمه كه پێویسته بۆ ئێسكه‌كان و بۆ ئه‌وه‌ى به به‌هێزى بمێننه‌وه. ئه‌م خواردنه‌وه‌یه رێ له كه‌مپته‌وى ئێسكه‌كان ده‌گرێت.
پێنجه‌م: ئازارى سوورٍى مانگانه كه‌م ده‌كاته‌وه، باشه بۆ ئه‌و دایكانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت به شێوه‌ى سروشتى كۆرپه‌له‌كانیان له دایك ببن پێویسته پێش له دایكبوونیان ئه‌م شیر و زه‌رده‌چه‌وه بخورێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كى دیاركراو.
شه‌شه‌م: كارى مێشك باشتر ده‌كات، شیر و زه‌رده‌چه‌و زۆر سوودى هه‌یه هه‌روه‌ها توانایى مێشك زیاد ده‌كات، چونكه كۆركۆمینى تێدایه به‌مشێوه‌یه یارمه‌تى گه‌شه‌كردنى خانه‌كانى مێشك ده‌دات.