" ماف و ئیمتیازى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق هاوتا ده‌كرێ"
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاى گه‌یاند، هه‌وڵى زۆر ده‌درێت له بودجه‌ى گشتیی عێراق پشكى پیشمه‌رگه هاوشێوه‌ى سوپاى عێراق زیاد بكرێ.
ئه‌حمه‌د سه‌فار ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى كورد له لیژنه‌ى دارایى و به تایبه‌ت وه‌زاره‌تى دارایى عێراق هه‌وڵى زۆر دراوه بۆ ئه‌وه‌ى داواكارییه‌كانى كورد بۆ مووچه و بودجه جێبه‌جێ بكرێن.
زیاتر گوتى، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ى كه بۆ بودجه‌ى كورد دیار كراوه له %12 نامێنێت و زیاد ده‌كرێت و وه‌زیرى دارایى هه‌واڵى باشى به ئێمه داوه كه رێژه‌كه زیاتر ده‌كرێت.
روونیشى كرده‌وه كه ئێسته له هه‌وڵداین داواكاریه‌كانى تر جێبه‌جێ بكرێن كه پێوه‌ستن به پێشمه‌رگه، ده‌مانه‌وێ وه‌ك سوپاى عێراق حیسابیان بۆ بكرێت و ماف و ئیمتیازیان هاوتا بكرێ.
دووپاتى له‌وه‌یش كرده‌وه كه په‌رله‌مان نووسراوى بۆ حكوومه‌ت كردووه بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات حكوومه‌ت بێنه په‌رله‌مان و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ل لیژنه‌ى دارایى بكه‌ن له باره‌ى داواكاریه‌كانى كورد و لایه‌نه‌كانى تر تا بودجه په‌سه‌ند بكرێت.
بودجه‌ى گشتیی له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه پێداچوونه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت و دواتر ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كرێ، بودجه‌كه پێشتر ناڕه‌زایى زۆرى له‌سه‌ر بوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى پشكى كورد تیایدا له %17 كرابووه % 12.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم