پزیشكانی پسپۆڕی منداڵان له نوێترین توێژینه‌وه‌دا ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ئه‌و منداڵانه‌ی زیاتر له حه‌وت سه‌عات ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌كارده‌هێنن ئاستی بیركردنه‌وه و مێشكیان كه‌م ده‌بێته‌وه و تووشی گۆشه‌گیری ده‌بن.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین توێژینه‌وه ده‌كات كه له‌لایه‌ن پزیشكان منداڵانه‌وه ئه‌نجام دراوه و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئێسته منداڵان به‌شێوازێكی زۆر ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌كارده‌هێنن جیاواز له ساڵانی پێشوو ئه‌مه وای كردووه پزیشكان توێژینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چه‌ند ئه‌م ئامێرانه كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر مێشك و ئاستی بیركردنه‌وه‌یان.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕ له بواری منداڵان له ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجام دراوه به به‌شداری كردنی 11 هه‌زار منداڵ كه ته‌مه‌نیان 10 بۆ 14 ساڵه و حه‌وت سه‌عات یان زیاتر ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌كارده‌هێنن.
ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م منداڵانه به‌شێوازێكی زۆر كاریگه‌ر تووشی كه‌مبوونه‌وه له ئاستی بیركردنه‌وه ده‌بن، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆریان تووشی به‌د خۆراكی و گۆشه‌گیری ده‌بن، جگه له‌وه‌یش ئاستی وه‌رگرتنی زانیاری‌یان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه لاوازده‌بێت، ئه‌مه جگه له‌و زیانه‌ی كه به‌ر چاوه‌كانیان ده‌كه‌وێت به‌هۆی ڕووناكی ئه‌لیكترۆنییه‌وه كه به‌شێكی زۆریان كوێر ده‌بن.