دوو هۆكارى باو هه‌یه بۆ دروستبوونى ئازارى گه‌ده و هه‌رس، یه‌كه‌میان دڵه‌راوكێ و خه‌مۆكییه و دووه‌میش خواردنى ئه‌و ده‌رمانانه‌ى كه ده‌بنه هۆى زیان گه‌یاندن به گه‌ده.
زۆر كات گه‌ده تووشى ناره‌حه‌تى و ئازار ده‌بێته‌وه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى و خێرا ئه‌م ئازاره چاره‌سه‌ر بكرێت له‌برى به‌كارهێنانى ده‌رمانى ئازار شكێن.
لێره‌دا باس له‌و رێیانه ده‌كه‌ین كه ده‌بنه هۆى سووكردنى ئازاره‌كان و به‌تایبه‌تى ئازارى به‌د هه‌رسى و قه‌بزى. ته‌نیا پێویست به گۆرینى رۆتینى رۆژانه و چه‌ند گژوگیایهكى به‌سوود ده‌بێت.
یه‌كه‌م: گه‌رمى به‌كاربهێنه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازار، به‌كارهێنانى گه‌رمى به‌شێوه‌یه‌كى خێرا ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌تى بۆ هه‌سته‌وه‌رى ریخۆڵه‌كان یان له رێى ته‌نى گه‌رم یان ئه‌و لاستیكانهى كه پڕ ده‌كرێن به ئاوى گه‌رم راسته‌خۆ له‌سه‌ر ئازاره‌كه دایبنێ، ئه‌گه‌ر تووشى قه‌بزى بوویت باشتر وایه گه‌رماوێكى گه‌رم بكه‌یت لهبانیۆیهك كه خوێى تێكرابێت.
دووه‌م: سۆده و ئاو، سۆده له بیكاربۆناتى سۆدیۆم پێكدێت رێ له هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى ترش ده‌گرێت نیشانه‌كانى دڵه‌كزێ كه‌م ده‌كاته‌وه، چاره‌كى كه‌وچكێك سۆده بكه‌ره كوپێك ئاوه‌وه پاشان بیخۆره‌وه.
سێیه‌م: سه‌رت له له‌شت به‌رزتر بكه‌وه له كاتى نوستندا، زۆركات ئازارى گه‌ده له كاتى نووستندا رووده‌دات، چونكه قورگ و گه‌ده‌ت له هه‌مان ئاستتدان ترشى گه‌ده به‌ئاسانى ده‌توانێت بگات به قورگ به‌مه‌یش ده‌بێته هۆى دڵه‌كزێ، بۆیه باشتر وایه له‌كاتى نووستندا سه‌رینى به‌رز به‌كاربهێنرێت به‌شێوه‌یه‌ك له ئاستى له‌شت به‌رزتر بێت.
چواره‌م: خۆراكى ریشاڵى بخۆ، پێویسته برێكى زیاتر ریشاڵ بخۆیت، چونكه ده‌بێته هۆى ئاسان كردنه ده‌ره‌وه‌ى پیسایى به‌مه‌یش رێگه له قه‌بزى ده‌گرێت، باشتر وایه ریشاڵ له ژه‌مه‌كاندا زیاد بكرێت به‌مه‌ش رێگه له هه‌ڵئاوسان و گاز ده‌گرێت له سك دا.