تووشبوونی ژنان به به‌رزی په‌ستانی خوێن له‌كاتی دووگیانی‌دا حاڵه‌تێكی زۆرباوه و چه‌ند هۆكارێكی دیاری كراوی هه‌یه كه ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان سه‌لمێنراوه و له‌گه‌ڵیدا پزیشكان چه‌ند خاڵێكیان ئاشكرا كردووه كه چی ده‌بێته دروست بوونی ئه‌م نه‌خۆشییه.
ماڵپه‌ری "
healthline" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر هۆكاری دروستبوونی به‌رزی په‌ستانی خوێن و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه چه‌ند هۆكارێك هه‌ن كه ده‌بنه هۆی دروستبوونی به‌رزی په‌ستانی خوێن له‌ناو جه‌سته‌ی ژنانی دووگیاندا كه سه‌ره‌كیترینیان دریاری كراوه و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
چی ده‌بێته هۆكاری به‌رزی په‌ستان له‌كاتی دووگیانی‌دا:
یه‌كه‌م - سه‌ره‌كیترین هۆكار بۆ تووشبوون به به‌رزی په‌ستانی خوێن قه‌ڵه‌وییه: پزیشكان ئامۆژگاری ژنانی دووگیان ده‌كه‌ن كه له‌كاتی دووگیانی‌دا زۆر ئاگاداری ئه‌وه‌بن كه قه‌ڵه‌ونه‌بن، چونكه ئه‌م قه‌ڵه‌وبوونه نه‌خۆشی زۆری پێوه‌یه به‌تایبه‌ت به‌رزی په‌ستانی خوێن.
دووه‌م - یه‌كه‌م جار دووگیانبوون یان دووگیانبوون له سه‌روو ته‌مه‌ن 40 ساڵ: ئه‌م دوو حاڵه‌ته زۆر جیاوازن له یه‌كتر، به‌ڵام هه‌ردووكیان ئه‌گه‌ری زۆرن بۆ دروست كردنی به‌رزی په‌ستانی خوێن له‌ناو ژنانی دووگیاندا، بۆیه باشتروایه سه‌ردانی پزیشك بكرێت و ڕێنمایی ته‌واوی لێ وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبیت له‌و نه‌خۆشییه.
سێیه‌م - جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه كحوولیه‌كان.
چواره‌م - كه‌مكردنه‌وه‌ی جووڵه و چالاك نه‌بوون.