له ڕۆژی چله‌ی ماته‌مینی "هۆزان" ئه‌و گه‌نجه‌ی بووه قوربانیی ڕووداوێكی دڵته‌زێنی هاتوچۆ، كه‌مپینێك له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان به ئاماده‌بوونی چه‌ندان ڕێكخراوی مه‌ده‌نی، چالاكان و په‌رله‌مانتاران ساز ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ر، 40 ڕۆژ به‌سه‌ر ڕووداوی گیان له‌ده‌ستدانی هۆزان تێده‌په‌ڕێت، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه له به‌رده‌م پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌رگای به‌رانبه‌ر هۆتێل دیڤان، له‌به‌رده‌م قاوه‌خانه‌ی M'cafe ئه‌و قاوه‌خانه‌یه‌ی هۆزان كاری تێدا ده‌كرد، كه‌مپینێك ساز ده‌كرێت.
كه‌مپینه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، چالاكییه‌كانی ئه‌مڕۆ بریتین له چله‌ی ماته‌مینی هۆزان و ڕاگه‌یاندنی كه‌مپینی "با چیتر هۆزانه‌كان نه‌بنه قوربانی" و چه‌ند چالاكییه‌كی تر.
ڕۆژی دووه‌م كه ده‌كاته سبه‌ی، له لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زاوه چه‌ند پانێل و گفتوگۆیه‌ك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یارده‌ی تیژڕۆیی و ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ ساز ده‌كرێت.
هۆزان سه‌عد شكاك گه‌نجێكی شاری هه‌ولێر بوو، له شه‌وی سێی تشرینی دووه‌می 2018 له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه، به‌هۆی تیژڕۆیی ئۆتۆمبێلێك كه له گڵۆپی سووری ترافیكی دا و خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلێكی تاكسی كه هۆزانی تیادا بووه، ده‌ستبه‌جێ هۆزان گیانی له ده‌ست دا، خه‌مێكی نه‌بڕاوه‌ی بۆ خێزانه‌كه‌ی دروست كرد.