بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاشكرای دەكات، یاریی (pub g) هۆكاری پیسبوونی ژینگەیە و تاكە چارەسەر و هۆكار بۆ دووربوون لەو كاریگەرییە خراپانە لەسەر ژینگەی دەوروبەرمان، كەم بەكارهێنانی ئەو ئامێرە بچووكەی دەستتە كە قسەی پێ دەكەیت و یاری پێ دەكەیت.
ئەمڕۆ چوارشەم 12تی كانوونی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاشكرای كردووە، كاتێك بە بەشەقامێكدا دەڕۆیت و لەبەر ژاوەژاوی ئۆتۆمبێل و دەنگی مۆلیدە هەراسانت دەبیت، ئەمە بەشێكە لەو ژینگەیەی رۆژانە كاریگەریی خراپی هەیە لەسەر جەستە و دەروون و تەندروستیت.
شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی داوە، یاریی (pub g) ژینگەی پیس كردووە ئەو دەستەی كە مۆبایلەكەتی گرتووە بە گوێتەوە یان چەند سەعاتێكە خەریكی یاریی (pub g) یت و لەڕێی ئامێرە ئەلكترۆنییەكەی دەستتەوە بەشداریت لە بڵاوكردنەوەی تیشكی نەبینراوی مۆبایلەكەت یان ئایپادەكەت یان لاپتۆپەكەت، ئەوە یەكەم پیسبوونی ژینگەیە (واتە سەرجەم ئامێرە تیشكدەرەكان، دوژمنە گەورەكەی ژینگەن بەگشتی و تەندروستی ئێمە بەتایبەتی).
شارەوانیی بۆ چارەسەری و ڕێگریكردن لەو ژینگە پیسبوونە دەڵێت، تاكە چارەسەر و هۆكار بۆ دووربوون لەو كاریگەرییە خراپانە لەسەر ژینگەی دەوروبەرمان، كەم بەكارهێنانی ئەو ئامێرە بچووكەی دەستتە كە قسەی پێ دەكەیت و یاری پێ دەكەیت و چەندان سەعات لەڕێیەوە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەبیت، تا خۆبەدوورگرتن لەهەر یەكێك لە هۆكارەكانی تریش كە لەتوانای خۆتدایە.
پێشتر لیژنەی فتوای سلێمانی ئەو یارییەی بە حەرام زانی و داوای كرد هاووڵاتییان و بەتایبەت فەرمانبەران لێی دوور بكەونەوە.