مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانه‌یه‌كی به‌ریتانیا، به گه‌شتی زانستی سه‌ردانی غانایان كرد، به‌ڵام له‌وێ تووشی ڕووداوێكی مه‌ترسیدار بوون و له‌لایه‌ن پیاوێكی نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستدرێژییان كرایه سه‌ر.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، ڕۆژی شه‌مووی ڕابردوو، مامۆستای قوتابخانه‌یه‌كی به‌ریتانیا به گه‌شتێكی زانستی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ندێ ناوچه‌ی دارستانی غانا له‌گه‌ڵ چوار قوتابی گه‌شتێكیان كرد.
ئه‌و قوتابییانه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 16 و 17 ساڵان بوون، له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌یان له‌ناو دارستان مانه‌وه، به‌ڵام له‌ناكاو پیاوێكی نه‌ناسراو هێرشی كردووه‌ته سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌كه‌یان و ده‌ستدرێژیی سێكسیی كردووه‌ته سه‌ر هه‌ر پێنجیان.
له‌م گه‌شته زانستییه‌دا كه به‌ته‌نیا ئه‌و خاتوونانه ڕۆیشتوون، پیاوێكی ناوچه‌ی غانا وه‌ك پاسه‌وان له نزیك شوێنی مانه‌وه‌كه‌یان چاودێری كردوون، به‌ڵام كه پیاوه نه‌ناسراوه‌كه هاتووه، فیشه‌كێكی به پاسهوانهكهیشهوه ناوه.
ڕۆژی یه‌كشه‌م قوتابییه‌كان و مامۆستاكان گه‌ڕانه‌وه به‌ریتانیا، ئێسته له‌ژێر چاودێری پزیشكدا ماونه‌ته‌وه و پۆلیسه‌كانی به‌ریتانیا و غاناش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه كردووه.