له شارۆكه‌ی شاره‌زوور هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه، به‌رده‌م قوتابخانه‌ی شه‌مێران به هۆی ناڕێكی و نه‌بوونی سیستمی ئاوه‌ڕۆ، به‌رده‌م قوتابخانه‌كه له كاتی بارانبارین بووه‌ته قوڕ و لیته و خوێندكارانی هه‌راسان كردووه.
"خالید ره‌شید" به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به "وشه"ی راگه‌یاند: له ساڵی 2015 بودجه‌ی په‌روه‌رده‌كان وه‌ك هه‌ر كه‌رتێكی تر بڕاوه و پاره‌یان بۆ خه‌رج ناكرێت، بۆیه له ئاست هه‌ندێ كێشه و گرفت بێ ده‌سه‌ڵاتن.
ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌گه‌ر به‌رده‌م ئه‌و قوتابخانه‌یه كێشه‌ی گه‌وره‌ی دروست كردبێ, پێویسته له ڕێی نوسراوه‌وه ئاراسته‌ی پارێزگا و په‌روه‌رده‌ی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌یه‌كمان بۆ ته‌رخان بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی، ده‌توانین كێشه‌كه به كاتیی چاره‌سه‌ر بكه‌ین له ڕێی شۆفڵ و ئامێره‌كانی شاره‌وانی, به‌ڵام ئه‌و گرفته پێویستی به چاره‌سه‌ری كۆتایی هه‌یه و پێویسته له لایه‌ن لیژنه‌ی بیناسازی پشكنینی بۆ بكرێت، ئێمه‌ش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌مان نییه.
باوكی یه‌كێك له خوێندكاره‌كان به "وشه"ی گوت: ئه‌و قوڕ و لیته‌یه‌ی به‌رده‌م قوتابخانه‌كه له كاتی بارانبارین ئاسته‌نگی گه‌وره بۆ ئۆتۆمبێلیش دروست ده‌كات، به‌و پێیه‌ی به‌رانبه‌ر قوتابخانه‌كه گه‌راجێكی نوێ كراوه‌ته‌وه، له كاتی بارانبارین كۆڵانه‌كه به ته‌واوی ده‌گیرێت و قوتابییه‌كان ناتوانن هاتوچۆی تێدا بكه‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی