له‌ناو كورد و عه‌ره‌بیشدا به‌رده‌وام كچانێكی زۆر خۆیان وه‌ك هاوشێوه‌ی هه‌یفا وه‌هبی گۆرانیبێژ ده‌ناسێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌یت، هیچ كه‌سێك تا ئێسته هێنده‌ی ئه‌م پێشكه‌شكاره سوورییه له هه‌یفا نه‌چووه.
ڕولا مه‌نسووڕ پێشكه‌شكار و مۆدێلیستێكی سوورییه، كه له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وه‌ك تاكه هاوشێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یفا وه‌هبی ناوی ده‌ركردووه، خه‌ڵكێكی زۆریش دانیان به‌وه‌دا ناوه كه هاوشێوه‌یه‌تی.
ئه‌م پێشكه‌شكاره نه‌ك ته‌نیا به ڕووخسار، به‌ڵكو شێوازی ئاخاوتن و چۆنێتی وێنه‌گرتن و ڕۆیشتن و دانیشتنیشی وه‌ك هه‌یفایه، ئه‌مه‌ش وای كردووه له‌ناو خه‌ڵكدا به هاوشێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یفا وه‌هبی بناسرێت.
زۆرن ئه‌و ژنانه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بهێنه سه‌ر شێوه‌ی هه‌یفا وه‌هبی، نه‌شته‌رگه‌ری جوانكارییان كردووه، ڕولاش هیچی جیاواز نییه له‌و ژنانه و چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كردووه، به‌ڵام زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه.
هه‌ژماری فه‌رمی ڕولا له ئینستاگرام به ناوی
roula_mansourr، زیاتر له 166 هه‌زار فۆڵۆوه‌ری هه‌یه و خه‌ڵكێكی زۆر به‌رده‌وام چاودێری وێنه‌كانی به جلوبه‌رگه سه‌رنجڕاكێشه‌كانییه‌وه ده‌كه‌ن.