پارتى داواكارییه‌كى یه‌كێتى ڕه‌ت كرده‌وه
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنى سێشه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، داواكارییه‌كى ئه‌و حزبه‌ى ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه كه تایبه‌ت بووه به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى لایه‌نه سیاسییه‌كان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ى كانوونى یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێى نێوان پارتى و یه‌كێتى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتى داواى كردووه لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارتى پێكبهێنێت تا پێكه‌وه سه‌ردانى لایه‌نه سیاسییه‌كان بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان، به‌ڵام پارتى ئه‌وه‌ى ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و پێى ڕاگه‌یاندوون، پارتى هاوشێوه‌ى لایه‌نه‌كانى تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ده‌كات و پێكهێنانى ئه‌و لیژنه‌یه به پێویست نازانێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كه گوتى، یه‌كێتى مه‌به‌ستى بووه له ڕێى ئه‌و لیژنه‌یه‌وه پێوه‌ندییه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان ئاسایى بكاته‌وه، وه‌ك پارتى دووپاتى كردووه‌ته‌وه سه‌رده‌مى په‌نجا به په‌نجا له حكوومه‌ت به‌سه‌ر چووه و پارتى به‌پێى خاڵ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كات.
"وشه" بۆ وه‌رگرتنى زانیاریى زیاتر له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى ئه‌و داواكارییه‌ى یه‌كێتى پێوه‌ندى به چه‌ند ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسییى ئه‌و حزبه‌وه كرد، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون له‌وباره‌یه‌وه قسه بكه‌ن.
یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان خاوه‌نى 21 كورسیی په‌رله‌مانى كوردستان و دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ى له‌سه‌ر پێكهێنانى حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ پارتى ئه‌نجام داوه، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" هێشتا ئه‌و حزبه هیچ به‌ڵێنێكى له‌باره‌ى كابینه‌ى داهاتووى حكوومه‌ت له‌لایه‌ن پارتییه‌وه پێ نه‌دراوه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم