له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی وه‌گرتنی ڕسووماتی ئۆتۆمبێل و چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی تریش دراوه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ڕاپه‌ڕین ئه‌وه‌یش بۆ خزمه‌تی زیاتر به شوفێران و هاووڵاتییانی سنووره‌كه.
خۆشناو حه‌سه‌ن گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی راپه‌ڕین به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "دوای داواكاری و هه‌وڵدانێكی زۆر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆ له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سه‌ڵاتی ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانی وه‌رگرتنی ڕسووماتی گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێل و تۆماری نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل و نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه و به‌ناوكردنی ئۆتۆمبێلی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ده‌ركرد".
زیاتر گوتی، "مه‌به‌ست له‌و كاره ئه‌وه‌یه كه چیتر پێویست ناكات كڕیار و فرۆشیار سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سلێمانی بكه‌ن كه پێشتر ده‌بوو شوفێرانی سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی و هه‌ولێر و پارێزگاكانی تریان بكردایه، ئه‌وه‌ش خه‌رجی و ئه‌ركێكی ز‌ۆری خستبووه سه‌ر شانی شۆفێران".
"ئامانجی ئه‌م كاره‌یش له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی تر و خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مانه". خۆشناو حه‌سه‌ن وای گوت.
راپه‌ڕین ده‌ڤه‌رێكى فراوانه و له‌ماوه‌ى ڕابردوویش چه‌ندان به‌رێوه‌به‌رایه‌تى و دامه‌زراوه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌و سنووره كراونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تكردى هاووڵاتییان.
ڕاپه‌ڕین/ شادان به‌كر