له به‌یاننامه‌یه‌كدا عه‌بادى له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى نوێوه هۆشدارى ده‌داته حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى و ده‌ڵێ، "سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌رپرسیارێتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرن".
دواى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك بڕیارى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى
له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرش ده‌كاته سه‌ر حكوومه‌تى نوێ و هۆشدارى پێ ده‌دات.
له به‌یاننامه‌كه‌ى عه‌بادى هاتووه، "سهرسوڕمانێكى گه‌وره‌مان له‌و بڕیاره هه‌یه كه له دانیشتنى 11 كانوونى یه‌كه‌مى 2018 دراوه و تێیدا سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له ماوه‌ى یه‌كى مانگى حه‌وتى رابردوو تا 24ى مانگى 10 راگیراوه".
عه‌بادى ئاماژه بۆ ئه‌مه ده‌كات ئه‌و بڕیاره‌ى حكوومه‌تى نوێ بریتییه له په‌كخستنى به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییان و دواتر ده‌ڵێ، "له كاتێكدا ئه و حكوومه‌ته نوێیه خۆى ته‌واو نه‌كراوه و تانه له‌سه‌ر هه‌ندێك وه‌زیره‌كانى هه‌یه و ته‌نانه‌ت میكانیزكى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى گومانى سه‌رپێچى ده‌ستوورى له‌سه‌ره".
سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو باس له چه‌ند بڕیارێك ده‌كات كه به گوته‌ى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندییان به هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌ت چه‌ند بڕیارێك پێوهستهوه به هاوكاریكردنى شارى به‌سڕه، بۆیه هۆشدارى ده‌دات له‌وه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕِیارهكانى "ئاژاوه" به‌رپا بێت.
له كۆتایى بهیاننامهكهشى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق داوا له عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كات له بڕیاره‌كه‌ى پاشگه‌ز ببێته‌وه، ئه‌گه‌رنا خۆى و وه‌زیره‌كانى به‌رپرسیارێتى ئه‌نجامه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرن.