سركه‌ی سێ‌و یه‌كێكه له‌و سركانه‌ی كه بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌كار ده‌هێنرێت، به‌كارهێنانی ئه‌م سركه‌یه بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌ڵكی سوودی لێ بینیوه. سه‌ره‌تا خه‌ڵكی سركه‌ی سێوی له‌گه‌ڵ هه‌نگوین به‌كار ده‌هێنا بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك وه‌ك، كۆكه و نه‌خۆشییه درمییه‌كان، له‌و ساڵانه‌ی كۆتاییدا زیاتر بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌كار هێنراوه و سوود به‌خش بووه.
چۆن سركه‌ی سێ‌و كار ده‌كات له‌سه‌ر له‌ش:
*خواردنه‌وه‌یی په‌رداخێك ئاو له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك سركه‌ی سێ‌و له پێش خواردنی ژه‌مه‌كان، وا ده‌كات ئاره‌زووی خواردن كه‌م بكاته‌وه و ترشی هایدرۆكلۆریك هان ده‌دات كه پێویسته بۆ تێكشكاندنی خۆراك و مژین و هه‌رسكردنی.
*یارمه‌تی كۆنترۆڵكردنی شه‌كره ده‌دات.
*چه‌ندان دژه ئۆكسیدی تێدایه كه پێویستن بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش و رێگریكردن له نه‌خۆشی.
* ئاستی pH رێكده‌خات باشتر وایه رێژه‌ی تفتی له له‌شدا زیاد بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێ له نه‌خۆشییه‌كانی پێست شێرپه‌نجه بگیرێت.
لێره‌دا باس له به‌كارهێنانی سركه‌ی سێ‌و ده‌كه‌ین بۆ دابه‌زاندنی كێش و به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش:
به‌كه‌م: بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش. یه‌ك كه‌وچك سركه‌ی سێ‌و و دوو كووپ ئاو و نیو ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵ دڵۆپێك یان دوو دڵۆپ هه‌نگوین و كه‌مێك بیبه‌ری تیژ به‌باشی تێكه‌ڵی بكه و دواتر بیخۆره‌وه.
دووه‌م: بۆ به‌هێزبوونی سیسته‌می به‌رگری له‌ش
یه‌ك كه‌وچكی چا سركه‌ی سێ‌و.
یه‌ك كووپ چای سه‌وز.
یه‌ك یان دوو دڵۆپ هه‌نگوین.
یه‌ك پارچه‌ی بچووك زه‌نجه‌فیل.
كه‌مێك دارچینی هاڕاو.
دوو بۆ سێ خوله‌ك چایه‌كه بكوڵێنه پاشان كیسه‌ی چایه‌كه لاببه و دواتر زه‌نجه‌فیله‌كه‌ی بۆ زیاد بكه، هه‌موو پێكهاته‌كانی تێبكه تا تێكه‌ڵ به ئاوه‌كه ده‌بن دواتر زه‌نجه‌فیله‌كه لاببه و بیخۆره‌وه.