نوێترین وێنه‌كانى خاتوونە گۆرانیبێژی لبنانی "نیكۆل سابا" لە ڕێگەی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه له وڵاتانى میسڕ و ئیماڕات زۆرترین بینه‌ریان هه‌بووه و چاودێران پێیان وایه نیكۆڵ له بێ به‌رهه‌مى ئه‌م كاره‌ى كردووه تا ببێته‌وه باسى تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ئه‌وه‌ى زیاتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه، عه‌زییه‌كه‌ی خانمه گۆرانیبێژی لبنانی
نیكۆل سابایه كه له دیزاینی دیزاینه‌ری میسڕی هانی بحێرییه.
نیكۆل له ئاهه‌نگی كۆتایی ده‌یه‌مین نمایشی جلوبه‌رگ به‌عه‌زیه‌كی جیاوازه‌وه به‌شداری كرد، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له وێنه‌كه‌دا و ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى دروست كردووه تێچووی ئه‌م عه‌زیه‌یه كه 10 ملیۆن دۆلار بووه به‌هۆی ئه‌و ئه‌ڵماسانه‌ی بۆ جوانكاری به‌كارهێنراوه.
نیكۆل سابای گۆرانیبێژ و ئەكتەر لە ساڵی 1974 دا لە لبنان لە دایك بووە، لە سەرەتادا وەك مۆدێل دەركەوت كە لەگەڵ تیمی "فۆركاتس" كاری دەكرد، بۆ یەكەمین جاریش لە ساڵی 2003 دا لەگەڵ هونەرمەندی گەورەی میسڕ عادل ئیمام دەركەوت كە لە فیلمی سینەمایی "التجربە الدنماركیە" وەك ئەكتەر بەشداریی كرد، دواتر وازی لە كاری مۆدێل هێناو و بەردەوام بوو لە گۆرانی گووتن و كاری سینەمایی، یەكەمین ئەلبوومیشی لە 2004دا بڵاو كردەوە، تا ئێستە لە 5 فیلمی سینەماییدا بەشداریی كردووە.