جیاواز له ساڵانى پێشوو بڕیاره له سه‌رى ساڵى 2019 له هه‌ولێر چه‌ندان ئاهه‌نگ ئه‌نجام بدرێت. ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان به هاوكارى كۆمپانیاكانى گه‌شتیارى ئاهه‌نگه‌كان ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام گوته‌بێژى ده‌سته‌كه ده‌ڵێت، هێشتا حكوومه‌ت هیچ بڕه پاره‌یه‌كى بۆ ئه‌و بۆنه‌یه ته‌رخان نه‌كردووه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌م 12ی كانوونی یه‌كه‌م نادر ڕۆستی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌ری ساڵی نوێ ده‌سته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كى كه‌رتی تایبه‌ت له شاره‌كانی (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك) چه‌ند فێستیڤاڵێك و ئاهه‌نگێك ساز ده‌كات.
گوته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار گوتى، ئاهه‌نگه‌كان به هاوئاهه‌نگى نێوان ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار و كۆمپانیاكانى گه‌شتیارى ده‌كرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا تا ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ بڕه پاره‌یه‌كی ته‌رخان نه‌كردووه بۆ كردنه‌وه و ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ له كوردستان.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه ساڵانی ڕابردوو به ملیۆنان دینار بۆ ئاهه‌نگه گشتییه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵ ته‌رخان ده‌كران، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه هیچ ئاهه‌نگێكی گشتی له هه‌رێمی كه‌ردستان ئه‌نجام نادرێت.