ستێرلینگ بە باشترین یاریزان هەڵبژێردرا

:: PM:06:47:12/12/2018 ‌

رەحیم ستێرلینگی هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتیی لە سەرەتای ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزیدا تا ئێستا لەسەر دەستی پێپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی لە پێشكەشكردنی ئاستیە بەرزەكانی بەردەوامە.

ستێرلینگ خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی نایابی ئینگلیزی پێدرا دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی لەم مانگەدا چەندان سەركەوتنی یەك لە دوای یەكیان بەدەستهێنا.

هێرشبەرە تەمەن 24 ساڵییەكە لەم مانگەدا لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی بەشداریی لە 4 یاریی خولی ئینگلیزی كردبوو و تێیدا 3 گۆڵی تۆمار كردبوو و هەمان رێژەش گۆڵی بۆ هاوڕێكانی دروست كردبوو.

ستێرلینگ 2 گۆڵی بەرامبەر یانەی ساوتهامتۆن تۆمار كردبوو كاتێك یانەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی 6-1 گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێنابوو، هەروەها گۆڵێكیشی بەرامبەر وێست هام یونایتد تۆمار كردبوو كە یانەكەی بە 4 گۆڵی خاوێن سەركەوتنی بەدەستهێنابوو.
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م