ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ تاوتێكردنى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه راپۆرتێك له‌باره‌ى تواناى مووشه‌كى ئێران و ئه‌و چه‌كانه‌ى ئێران به میلیشیاكانى ناوچه‌كه‌ى ده‌دات پێشكه‌ش كرا.
ئه‌مڕۆ له نيویۆرك
ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ تاوتۆێكردنى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجامدا و له كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن تێمێكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راپۆرتێك له باره‌ى پێدانى چه‌ك بهمیلیشیاكانى ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه خوێندرایه‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئێران چه‌ندان چه‌كى جۆراوجۆرى به میلیشیكانى وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست داوه به تایبه‌تى له یه‌مه‌ن و لبنان، بۆیه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرته‌كه‌ى دووپاتى كرده‌وه ده‌بێت كڕین و فرۆشتنى هه‌ر شتێكى پێوه‌ندار به ته‌كنه‌لۆجیا له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێت له كه‌ناڵى فه‌رمى و ڕه‌وا بێت.
نوێنه‌رى یه‌كێتى ئه‌وروپا له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى دووپاتى كرده‌وه یه‌كێتى ئه‌وروپا پابه‌ند ده‌بێت به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌رچه‌نده ئه‌م رێككه‌وتنه دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا زۆرێك له ئاسته‌نگى تێكه‌وتووه. وێراى ئه‌مه‌یش یه‌كێتى ئه‌وروپا داواى له ئێران كرد پرۆسه‌ى تاقیكردنه‌وه مووشهكییهكانى رابگرێت.
له دووى نیسانى ساڵى 2015 له شارى لۆزانى سویسرا، ئێران و شه‌ش ده‌وڵه‌تى تر كه بریتی بوون له" ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، چین" رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیان ئه‌نجام دا، كه به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتن سنووداركردنى تواناى ئه‌تۆمى ئێران بوو، به‌ڵام له مانگى ئایار/ مایۆى ئه‌مساڵ ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه و دواى كشانه‌وه‌شى به دوو قۆناغ كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر كه‌رتى ئابوورى و دارایى و وزه‌ى ئێران سه‌پاند.