ڤیدیۆیه‌ك له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیووب بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تێیدا جووڵه‌ی خێراترین بوونه‌وه‌ر دیاری كراوه و ته‌نیا به بینینی سه‌رسام ده‌بن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له خێراترین بوونه‌وه‌ری سه‌ر زه‌وی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستی كه له‌سه‌ر خێرایی بوونه‌وه‌ره‌كان ئه‌نجام دراوه له زانكۆییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی ئیلینۆیس ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه یه‌كێك له مێرووه‌كان خاوه‌نی خێراترین جووڵه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی كه ئه‌مه به ڤیدیۆ نیشان دراوه.
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه له‌ڕێی ڤیدیۆه تۆماركراوه و تێیدا مێرووێكیان هێناوه به‌ناوی "مێرووی دراكیوله" كه خاوه‌نی دوو چه‌ناگه‌ی چه‌ماوه‌یه و له‌ڕێگه‌یه‌وه كاردانه‌وه‌یه‌كی خێرا ئه‌نجام ده‌دات، كه تێیدا ئاسنێكی له‌ریویان هێناوه و له‌ڕێگه‌ی پێوه‌رێكی ژماره‌ییه‌وه خێراییان دیاری كردووه.
ئه‌م مێرووله‌یه توانیویه‌تی به خێرایی 200 میل له سه‌عاتێكدا بجووڵێت كه ده‌كات 320 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا كه یه‌كسانه به خێرایی پێنج هه‌زار چاوترووكاندن، ئه‌مه‌یش وایكردووه پێی بگوترێت خێراترین بوونه‌وه‌ری سه‌ر زه‌وی.