ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان زانیارى له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ئاشكرا ده‌كات و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ردوو حزبه‌كه به‌شدارى له كابینه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه ئه‌ركى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى له ئه‌ستۆیه دوێنى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و ئه‌مڕۆیش له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبوونه‌وه، هه‌رچه‌نده دوابه‌دواى كۆبوونه‌وه‌كان ڕاگه‌یه‌نراوى هاوبه‌ش بڵاو ده‌كرایه‌وه، به‌ڵام جیا له‌وه به‌رپرسێكى پارتى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ى كانوونى یه‌كه‌م، ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، پارتى هیچ مه‌رجێكى به لایه‌نه سیاسییه‌كانى تر نه‌گوتووه بۆ چۆنییه‌تى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان ته‌نیا ئه‌وه‌یه ده‌بێت حكوومه‌تێكى به‌هێز و هاوبه‌شى راسته‌قینه هه‌بێت، ئه‌و لایه‌نانه‌یشى كه له‌گه‌ڵیان كۆبووینه‌ته‌وه قبووڵى ئه‌وه‌یان كردووه و تێگه‌یشتوون له‌وه‌ى كه سه‌رده‌مى په‌نجا به په‌نجا كۆتایى هاتووه.
به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى زیاتر گوتى، له كۆبوونه‌وه‌ى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و گۆڕان باسى دابه‌شكردنى پۆسته‌كان نه‌كراوه و ته‌نیا له چوارچێوه‌یه‌كى گشتیی كاروباره‌كان ڕێكخراوه‌ته‌وه، چونكه هه‌فته‌ى داهاتوو شاندێكى تر‌ى پارتى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه ده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى یه‌كێتى له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنى داواى 40% پۆسته‌كانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستانى كردووه، ئاراس حه‌سۆ گوتى، 40%ى پۆسته‌كانى حكوومه‌تى داهاتوو بۆ یه‌كێتى به ڕه‌وا نابینین، چونكه گۆڕانیش به‌شدارى حكوومه‌ت ده‌كات.
هه‌روه‌ك دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌ى پارتى له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتى زۆر باشبووه و لێكتێگه‌یشتنى زۆر بۆ دۆخى كوردستان هه‌بووه.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان خاوه‌نى 45 كورسیی په‌رله‌مانى كوردستانه، ئه‌ركى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى له ئه‌ستۆیه و مه‌سروور بارزانى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى كوردستانه.