به سه‌تان مووچه‌خۆری كه‌مئه‌ندام مووچه‌كانیان ده‌بڕێت و یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستانیش ده‌ڵێن، كه‌مئه‌ندامان مانگانه‌یان 60 هه‌زار دیناره و ته‌نیا به‌شى پاره‌ی كاره‌بای مۆلیدهكهیان ده‌كات.
سامان حوسێن سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دووباره ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ى مووچه‌خۆرن ده‌نێردرێنه‌وه بۆ پشكنینى پزیشكى و به‌پێی بڕیاره‌كه‌یش سه‌تان مووچه‌خۆری كه‌مئه‌ندام مووچه‌كانیان ده‌بڕدرێت و پێیان نادرێت.
زیاتر گوتى، بڕیاره‌كه به‌و شێوه‌یه كه دووباره پشكنین ده‌كرێته‌وه و هه‌ر كه‌مئه‌ندامێكیش له %70 كه‌مئه‌ندامی كه‌متر بێت مووچه نایگرێته‌وه و مووچه‌كه‌یشی ده‌بڕدرێت، ئه‌و بڕیاره‌یش وا ده‌كات سه‌تان كه‌مئه‌ندام له كوردستان مووچه‌یان ببڕدرێت.
" له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 10 هه‌زار كه‌مئه‌ندام هه‌ن كه ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامیان له خوار %70وه‌یه، بۆیه داواكارین ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كرێت، چونكه كه‌مئه‌ندام هیچی پێ ناكرێت و مووچه‌كه‌یشی ته‌نیا 60 هه‌زار دیناره" سامان حوسێن واى گوت.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد ئه‌و بڕیاره له پێش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌رچووه، به‌ڵام ئێسته ئاشكرا كراوه و بڕیاریشه به‌مزوانه پڕۆسه‌كه ده‌ست پێ بكاته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی